كۆمپانیایه‌كی بواری‌ نه‌وت ملیۆنه‌ها دۆلار دەداتە حكومه‌تی‌ هه‌رێم

 
كۆمپانیایه‌كی بواری‌ نه‌وت ملیۆنه‌ها دۆلار وه‌ك شیرینی زیادبوونی ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ كێڵگه‌یه‌كدا به‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌دات. 
كۆمپانیای‌ (گۆڵف كیستۆن)ی بواری‌ نه‌وت له‌ به‌رانبه‌ر زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له‌ كێلگه‌ی‌ شێخانی سه‌ر به‌ پارێزگای‌ دهۆك بڕی‌ 10 ملیۆن دۆلار وه‌ك شیرینی به‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی راگه‌یه‌ندراو له‌ كۆمپانیای‌ (گۆڵف كیستۆن)ه‌وه‌ بڕی‌ به‌رهه‌مهێنانی كه‌ڵه‌كه‌بووی نه‌وت له‌ كێلگه‌ی‌ شێخان بۆ 25 ملیۆن به‌رمیل به‌ربووه‌ته‌وه‌. 
له‌ئێستادا كۆمپانیاكه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم له‌باره‌ی‌ چۆنیه‌تی‌ پێدانی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ گفتوگۆدایه‌.