به‌ڕێوبه‌ری مه‌رزی نێو ده‌وڵه‌تی باشماخ ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، به‌هۆی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه خۆماڵیهكانهوه ساڵانه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاورده‌كردنی هه‌ندێك سه‌وزه‌و میوه‌ی ده‌ره‌كی قه‌ده‌غه‌ده‌كات، تاوه‌كو به‌رهه‌می جوتیارانی ناوخۆ ساغ ببێته‌وه‌و زیان نه‌كه‌ن.
(ئه‌زوه‌ر مه‌حمود) به‌ڕێوبه‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ڕاگه‌یاند، ئێستا وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌رو بومی خۆماڵیه، هه‌ندێك سه‌وزه‌و میوه به‌گوێره‌ی كات‌و مانگ‌و وه‌رزه‌كان گومركیان ده‌خرێته سه‌ر، بۆ ئه‌ووی هاورده‌كردنیان كهمبێتو زیان به‌جوتیارانی هه‌رێم نه‌گات.
ئه‌زوه‌ر مه‌حمود ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، شوتی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا كۆبونه‌وه‌ی له‌باره‌وه كراوه، بڕیارێك هه‌یه به‌مه‌به‌ستی لابردنی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر شوتی ئێرانی، چونكه شوتی خۆماڵی كوالیتیه‌كه‌ی باش نیه، واته دوای گومرككردنی باره شوتیه‌كان ڕێگه بههێنانهناوهوهی ده‌درێت.
ساڵانه به‌گوێره‌ی وهرزهكانو له‌كاتی پێگه‌یشتی به‌رو بومی خۆماڵیدا قه‌ده‌غه دهخریچته سه‌ر چه‌ند به‌رهه‌مێكی سه‌وزه‌و میوه، تاوه‌كو به‌رو بومی جوتیارانی هه‌رێم ساغ ببێته‌وه‌و زیان نه‌كه‌ن.