بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڕی ئەو هاوکاریەی ئاشکراکرد کە لە چەند رۆژی رابردوودا وەک یارمەتی بۆ نەخۆشخانەی هیوا کۆکرایەوە و چۆنێتی خەرجکردنی ئەو پارەیەشی ئاشکراکرد.
دکتۆر میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ” ئەو هاوکاریانەی لە چەند رۆژی رابردوودا پێشکەشی نەخۆشخانەی هیوا کرا گەیشتووەتە ٥٠٠ ملیۆن دینار و چاوەڕوان دەکرێت بڕەکەی زیاتر بێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه پاره‌كه خه‌رجده‌كه‌ن و ده‌یده‌نه ده‌رمان نوێنه‌ری هه‌موولایه‌كی تیایدا و نوێنه‌ری لیژنه‌ی فه‌تواش له‌ناو لیژنه‌ی كڕینه‌كه‌دا ده‌بن.
میران محەمەد راشیگەیاند ” تیمێکی ئیتاڵی هاتونەتە شاری سلێمانی بەمەبەستی سەرپەرشتیکردنی نەشتەرگەری چاندنی مۆخ و دواتر لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەو تیمە لێرە نامێنن و لە جێگای ئەوان پزیشکە کوردەکان ئەو نەشتەرگەریە ئەنجام دەدەن”.