دوو شه‌قامی سه‌ره‌كی سلێمانی داخران

 
به‌هۆی‌ قه‌ره‌باڵغی‌ زۆر‌و بونی‌ ده‌ستگێڕه‌كانه‌وه‌، هه‌ردو شه‌قامی‌ مه‌وله‌وی‌‌و بێكه‌س له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ داخران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ڕاگه‌یاند، هه‌رچه‌نده‌ به‌گوێره‌ی‌ پلانی‌ ئاماده‌كاریه‌كانی‌ ڕۆژانی‌ پێش جه‌ژن، بڕیاربو له‌سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ شه‌قامه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كانی‌ ناوشار به‌ڕوی‌ شۆفێراندا دابخرێن، به‌ڵام به‌هۆی‌ قه‌ره‌باڵغی‌ زۆر‌و بونی‌ ده‌ستگێڕ‌و عه‌ره‌بانه‌وه‌، سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ هه‌ردو شه‌قامی‌ مه‌وله‌وی‌‌و بێكه‌س به‌ته‌واوی‌ داخران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانیش ئاگاداری‌ شۆفێران ده‌كات ڕوو له‌و دوو شه‌قامه‌ نه‌كه‌ن.