وەزیری ووزەی ئەمریكا پێشبینی دەكات لە ساڵی داهاتوودا هاوسەنگی بۆ بازاری جیهانی نەوت بگەڕێتەوەو لەرووی نرخیشەوە ئەو بەرهەمە زیاتر سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت.
دوابەدوای دیارێكی لەگەڵ وەزیری نەوتی سعودیە، ئێرنست مونیز وەزیری ووزەی ئەمریكا رایگەیاند: كە هەردوولا هاورابوون لەسەرئەوەی هێشتا بری خراوەرووی نەوت لە قەبارەی خواستەكانی زیاترەو بەوشێویەش نرخی نەوت لەئاستێكی نزمدا دەمێنێتەوە.
پێشبینیشیكرد: ساڵی داهاتوو دووبارە هاوسەنگی بۆ بازاری جیهانی نەوت بگەرێتەوەو نرخەكانیش بەرەو سەقامگیری زیاتر بچن.
لەلایەكی دیكەوە خالد فالح وەزیری نەوتی سعودیە ئاشكرایكرد: ووڵاتەكەی بەئاستی بەرهەهێنانی نەوتی ئێستایەوە پابەند دەبێت و لەماوەیەكی نزیكی داهاتووشدا رێكخراوی ئۆپیك لە توانایدا دەبێت خواستی تەواوەتی بازاری جیهانی لە نەوت دابین بكات.