وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق زیاتر له (30) هه‌زار ته‌ن برنج له ئه‌مه‌ریكا و ئۆرۆگوای و تایلاند و ئه‌رجه‌نتین ده‌كڕێت و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش زۆرترین رێژه‌ی گه‌نم و برنج هاورده ده‌كات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه، عێراق كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی راگه‌یاندوه بۆ گه‌یاندنی ئه‌و بڕه له برنج له‌و وڵاتانه‌وه بۆ به‌نده‌ره‌كانی عێراق، به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی له چوارچێوه‌ی كۆبۆنی خۆراكدا.
هه‌فته‌ی رابردوش به‌هه‌مانشێوه رایگه‌یاند: (50) هه‌زار ته‌ن گه‌نم ده‌كڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته ئارد و به كۆبۆن به‌سه‌ر خێزانه‌كاندا دابه‌شبكرێت.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش (10) كه‌شتی بارهه‌ڵگر گه‌یشتنه به‌نده‌ری ئوم قه‌سری به‌سره كه (150) هه‌زار ته‌ن گه‌نم و (130) هه‌زار ته‌ن برنجی ئۆرۆگوای و تایله‌ندیان هه‌ڵگرتبو له‌گه‌ڵ (65) هه‌زار ته‌ن شه‌كری ئیماراتی.
گه‌یشتنی ئه‌و بڕه شه‌كره‌ش له چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستێكی عێراقدایه له‌گه‌ڵ وڵاتی ئیمارات بۆ كڕینی (300) هه‌زار ته‌ن شه‌كر تا له‌رێی كۆبۆنی خۆراكه‌وه دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر خێزانه عێراقیه‌كاندا.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا له‌مانگی ئازاری ساڵی داهاتوه‌وه، كاركردن به كۆبۆنی خۆراك رابگرێت و پاره‌ی خۆراكه بدرێته هاوڵاتیان به جۆرێك بۆ هه‌ر تاكێك مانگانه (15) هه‌زار دیناری پێبدرێت له بری خۆراك.
ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی عێراق ناڕه‌زایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی شه‌قام و په‌رله‌مان و رێكخراوه‌كاندا لێكه‌وته‌وه و هه‌رزو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌و بڕیاره‌ی په‌شیمان بوه و وه‌زاره‌تی بازرگانی راسپارد له‌و روه‌وه راپرسیه‌ك ئه‌نجامبدات له‌نێو خه‌ڵكدا كه دابه‌شكردنی خۆراك به كۆبۆن به‌رده‌وام بێت، یان پاره‌كه‌یان پێبدرێت.
به‌پێی دوا ئاماری وه‌زاره‌تی بازرگانی، ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق گه‌یشتوه‌ته (34.207.248)كه‌س، كه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان پشتی پێده‌به‌ستێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له مانگی نیسانی ساڵی (2012)دا.