ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له‌باره‌ی سیستمی لامه‌ركه‌زیه‌ت‌و ئه‌و پلانه‌ی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جێبه‌جێی ده‌كات، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌داهات‌و خه‌رجیه‌كانی پارێزگای سلێمانی، ده‌ڵێت:”نزیكه‌ی (50%)ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر خاكی پارێزگای سلێمانییه‌وه، بۆیه داواكردنی لامه‌ركه‌زیه‌ت بۆ پارێزگاكه به‌بێ نه‌وت‌و غاز هیچ سودێكی نابێت”، ئابوریناسێكیش ئه‌و پلانه به‌گرنگ وه‌سفده‌كات.
(د. غالب محه‌مه‌د) ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سه‌باره‌ت به‌پلانه‌كه‌ی (نه‌وشیروان مسته‌فا) ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه به‌هاوكاری چه‌ند شاره‌زایه‌كی بواری ئابوریی له‌ناو گۆڕان‌و یه‌كێتی، سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌داهات‌و خه‌رجییه‌كانی پارێزگای سلێمانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، نزیكه‌ی (50%)ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر خاكی شاری سلێمانیدایه، (80%)ی غازه‌كه‌شی به‌هه‌مانشێوه، به‌ڵام به‌بیانوی ئه‌وه‌ی سلێمانی نه‌بێته سه‌رچاوه‌ی وزه بۆ دنیا‌و نه‌كه‌وێته سه‌ر نه‌خشه‌ی دنیا له‌نه‌وت له‌غاز، چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی غازی وه‌ك (كۆرۆمۆر، چه‌مچه‌ماڵ، میران) كاری ده‌رهێنانیان تێدا نه‌كراوه، بۆیه پلانه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و ڕووه‌وه ده‌چێته چوارچێوه‌ی لامه‌ركه‌زیه‌تكردنی سلێمانییه‌وه، به‌ڵام به‌بۆچونی ئه‌و:”داواكردنی لامه‌ركه‌زیه‌ت به‌بێ نه‌وت‌و غاز هیچ سودێكی نابێت”.
له‌لایخۆیشیه‌وه، (د. خالید حه‌یده‌ر) ئابوریناس‌و مامۆستای به‌شی ئابوری له‌زانكۆی سلێمانی به ئاژانسی ناخۆی ڕاگه‌یاند، ئه‌و پلان‌و به‌رنامه‌یه‌ی، كه ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هاوكاری چه‌ند شاره‌زایه‌كی بواری ئابوری گرتوه‌یه‌تیه به‌ر بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌داهات‌و خه‌رجیه‌كانی، به‌شێكه له‌چاكسازی‌و له‌ژێر چه‌تر به‌ڕێوه‌به‌ردنی لامه‌ركه‌زیه‌ت سودێكی زۆری ده‌بێت بۆ ناوچه‌كه خۆی به‌تایبه‌ت بۆ پارێزگای سلێمانی‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌مه‌رجێك سه‌رچاوه‌كانی داهات له‌ژێر كۆنترۆڵی خودی پارێزگاكه بێت، تاوه‌كو ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌داهاته‌كان به‌ده‌ستدێت خه‌رجبكرێت له‌بواره جیاجیاكاندا.