عێراق: سه‌رجه‌م قه‌رزه‌ ناوخۆییه‌کانی ده‌داته‌وه‌

 حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌و قه‌رزه‌ی له‌ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی قه‌رزیکردووه‌، سه‌رجه‌م قه‌رزه‌ ناوخۆییه‌کانی عێراق ده‌داته‌وه‌.
 
له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، بڕیاریدا به‌دانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م قه‌رزه‌کانى ناوخۆى وڵات که‌ پاره‌ى جوتیاران و به‌ڵینده‌رانه‌ و‌ هه‌رێمى کوردستانش ده‌گرێته‌وه.
سه‌رحان ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له ‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق  ڕایگەیاند: عێراق نزیکه‌ى  800 ملیار دۆلارى له‌سندوقى دراوى نیوده‌وڵه‌تى قه‌رزکردووه،‌ به‌وپاره‌یه‌ ده‌توانێت قه‌رزى ساڵه‌کانی 2014، 2015 ی جوتیارانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان بداته‌وه‌، جگه‌له‌وه‌ش قه‌رزیکى زۆرى به‌ڵێنده‌ران لاى به‌غدایه‌ ئه‌وش ده‌داته‌وه‌.
سه‌رحان ئه‌حمه‌د، وتیشی: سندوقى دراوى نیوده‌وڵه‌تى به‌ مه‌رجێک قه‌رزى به‌عێراق داوه، که‌ بخرێته‌ بوارى وه‌به‌رهێنان.
ئه‌وئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى، ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شدا، که‌ به‌غدا به‌و قه‌رزه‌ى له‌سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ریگرتووه‌ نزیکه‌ی پێنج ساڵ له‌ قه‌یرانی دارایی رزگاری ده‌بێت.