ئیمارات (53.2%)ی پشكه‌كانی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كڕێته‌وه‌

كۆمپانیای نیشتیمانی ئه‌بوزه‌بی بۆ وزه‌ (تاقه‌) ئاشكرایكرد؛ رێژه‌ی (53.2%) پشكی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی له‌ كۆمپانیای (جه‌نه‌راڵ ئیكسبلۆره‌یشن) كڕیوه‌ته‌وه‌ كه‌ كاری وه‌به‌رهێنان له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌تروشدا ده‌كات.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌: له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ كۆمپانیای نیشتیمانی ئه‌بو زه‌بی بۆ وزه‌ (تاقه‌) كڕینی به‌شی زۆری پشكه‌كانی جه‌نه‌راڵ ئیكسبلۆریشنی راگه‌یاندوه‌، كه‌ كارێكی وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌شه‌ له‌ نێوان هه‌ردو كۆمپانیای ئسكبت ئینه‌رجی و شاماران پترۆلیومی كه‌نده‌ی و ئیسكبن ئینه‌رجی (66.5%)ی پشكه‌كانی ئه‌و كاره‌ هاوبه‌شه‌ی به‌رده‌كه‌وێت.
پێشتتریش كۆمیانیای تاقه‌ی ئیماراتی (50%)ی پشكه‌كانی وێستگه‌ی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵی كڕیوه‌ته‌وه‌ و دوێنێ هه‌ینیش رایگه‌یاند: (19.9%)ی فرۆشتوه‌ته‌وه‌ به‌ كۆمپانیای وێسترن زاگرۆس، كه‌ ئه‌ویش گرێبه‌ستی نه‌وتی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.
كۆمپانیای (جه‌نه‌راڵ‌ ئیكسبلوره‌یشن) خاوه‌نی (80%)ی كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌تروشه‌ و (20%)یشی خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆمپانیای (ماراسۆن ئۆیڵ) و رۆژانه‌ (42) هه‌زار و (200) به‌رمیل نه‌وت له‌ كێڵگه‌كه‌ ده‌رده‌هێنرێت.