پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەكرێت

 
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سبەینێوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان‌و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە، بەجۆرێك سبەینێ‌ پێنج شەممە مووچەی پەروەردەكانی دەرەوەی شارەكان و رۆژی شەممە مووچەی پەروەردەكانی ناو شارەكان دابەش دەكرێت.

هاوكات رۆژی شەممە لەگەڵ پەروەردەكانی ناو شارەكان، مووچەی مانگی ئایاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لەگەڵ مووچەی سەرۆكایەتی هەرێم‌و سەرۆكایەتی پەرلەمان‌و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران‌و مووچەی كەمئەندامانی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت.

هەروەها رۆژی یەكشەممە و دووشەممە، لەگەڵ ئەوەی پشووی ڕەسمیە، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەكرێت.