پسپۆڕێكی ده‌ستورو یاسای عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی عێراق ده‌توانێت بودجه‌ی پارێزگای سلێمانی خه‌رج بكات، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه ئه‌و بابه‌ته پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراق نییه.
تاریق حه‌رب له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، به‌پێی ماده‌ی 110ی ده‌ستوری عێراق، حكومه‌ت به‌رپرسه له چۆنێتیی دانانی بودجه‌ی گشتی وڵات، به‌پێی ماده‌ی 121 ی ده‌ستوریش، پشكی هه‌رێم و پارێزگاكان له بودجه‌دا دیاری ده‌كرێت، به‌و پێیه‌ش حكومه‌تی عێراق ده‌توانێت به‌ده‌ر له پشكی هه‌رێمی كوردستان پشكی پارێزگای سلێمانی له‌بودجه‌دا دیاری بكات.
به وته‌ی حه‌رب، ده‌شتوانرێت، پشكی له‌سه‌دا 17ی بودجه‌ی هه‌رێم كوردستان له‌نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمدا دابه‌ش بكرێت، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و پسپۆڕه یاساییه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، خه‌رجكردنی پشكی پارێزگاكان بابه‌تێكی یاساییه‌و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراق نییه.