په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی داوا له لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات پشكی كورد له بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ (12%) كه‌مبكرێته‌وه.
حه‌نان فه‌تلاوی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ونیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: ئه‌و به‌شه بودجه‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه له بودجه‌ی گشتی عێراق وه‌ریده‌گرێت به‌پێی رێكه‌وتنی سیاسیه و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره، داواشكیرد دابه‌شكردنی بودجه به‌پێی پێوه‌ری بێت بۆ هه‌مو پارێزگاكان و هه‌رێمی كوردستانیش.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ هه‌ر پارێزگا و هه‌رێمێك ته‌رخانده‌كرێت، به‌پێی پێویستی ئه‌و پارێزگایانه نییه بۆ پرۆژه‌كانیان و پێویسته پێداوچونهوهی بۆ بكرێت.
لێدوانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره له كاتێكدایه له‌دوای پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله له‌لایه‌ن نوری مالیكی و جوڵه‌پێكردنی هێز به‌ره‌و ناوچه كوردستانیه كێشه له‌سه‌ره‌كان، كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا توندبونه‌وه‌ی به خۆوه بینیوه و هه‌ردو لا لێدوانی توند دژ به‌یه‌كتری ده‌ده‌ن.