شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان لەئەمریکا لەدیدار و کۆبونەوەکانیان بەردوامن، وەباس لە سامانی نەوتی بەردین دەکەن کە ئەمریکا کاری لەسەر دەکات.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەندامی شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا ڕایگەیاند: لەباکوری داکۆتال لەووڵاتی ئەمریکا کۆبونەوەی تایبەتمان ئەنجامدا دەربارەی گەشەی ئابوری و بەهەمەچەشنكردن و هەماهەنگە گەشەپێدانی شوێنە ناوچەییەكان”
ڕاشی گەیاند: كۆبونەوەكەمان لەگەڵ حاكمی مینۆت لە باكوری داكۆتا, چەك بارنێی, ئەنجامدا کە باسی ڕۆڵی مینۆتی کرد بۆ یارمەتیدانی دارایی و ئەندازیاری و بنكەی پشتیوانی بۆ كێڵگە نەوتەكانی باكوری ڕۆژئاوای داكۆتا وە مینۆت هەوڵی هەمەچەشنكردنی ئابوریەكەی دەدات و نایەوێت تەنها پشت بە سەرچاوەی ئابوری دەرهێنراو لەزەوی ببەستێت”
لەدرێژەی سەردان و کۆبونەوەکانی شاندی بازرگانی لەشاری لۆس ئەنجلوس سەردانی ژووری بازرگانی لۆنگ بیچ یانکرد و كۆبونەوەیەك بۆ باسكردنی هەوڵەكانی شارەكە بۆ بەهەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات و چاوخشاندن بە هەوڵە نێودەوڵەتی وخۆجێییەكان باسی لێوەکرا
سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ كومپانيا يەكي بواری نەوتی ئه وشاره دانیشتنمان ئەنجامداو باسي رەوشي نەوت كرا وەچۆنێتي ليداني بير كه نا سراوه به نەوتي بەردين له سالي ٢٠٠٨ دوزراوه ته وه سستميكي تازه يه بوو ليداني بيری نەوت کەهەرقولايي نيه دوو هەزار مەتر داده به زيت و پاشان سێ هەزار مەتر به پانتايي دەروات.
سیروان محەمەد ئەوەش ڕوندەکاتەوە کە داوایان لەو کۆمپانیایە كردووە تا بێنه كوردستان كاربكەن وە ئەوانێش خۆشحاڵی خۆیان دەر بڕیوەو بەباشيان زانیوە سەردانی کوردستان بکەن.