دوای ده‌رچوونی بڕیاری Brexit، نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆوه دیت و پاشان رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد، ئه‌مڕۆش رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی %1ی تێپه‌ڕاند.
دوای ده‌رچوونی بڕیاری Brexit له ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی بریتانیادا، به‌هۆی دابه‌زینی خواست له سه‌رتاسه‌ری جیهان نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆوه دیت.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی جۆری برێنت دوێنێ نزمترین ئاستی مانگ و نیوی رابردووی تۆمار كرد و به 46.67 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا، هه‌مان رۆژ له كاتی داخستنی بازاڕدا گه‌یشته 47.51 دۆلار.
ئەمڕۆش نرخی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و و له كاتژمێر 11ه‌وه %1.2 دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه و به 48.05 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
شیكارانی بواری بۆرسە و نەوت باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه ئه‌مڕۆ له برۆكسل ده‌ست پێ ده‌كات و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر نرخی نه‌وت ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئاماری گه‌شه‌سه‌ندن كه له ئه‌مریكا راده‌گه‌یه‌ندرێت له رووی بازاڕه‌كانه‌وه گرنگی تایبەتی خۆی هەیە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوای ئه‌وه‌ی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی جۆری خۆرئاوای ته‌كساس دوێنێ %2 دابه‌زینی به‌خۆوه دیت به 46.61 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا، ئه‌مڕۆ %1.4 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه دیت و به 47.30 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.