له‌دوای ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه‌ی به‌ریتانیا بۆ جیابونه‌وه له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌رده‌وام نرخی پاوه‌ن به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی له‌بازاڕه‌كانی جیهان‌و هه‌رێم داده‌به‌زێت‌و هاوڵاتیانی هه‌رێم ترسیان له‌زیاتر دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی هه‌یه.
(ڕه‌وه‌ز ئامانج) خاوه‌نی نوسینگه‌ی میرزا له‌بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌سلێمانی بەئاژانسی ناوخۆی ڕایگه‌یاند، به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ نرخی دۆلار جێگیره، به‌ڵام نرخی یۆرۆ‌و پاوه‌نی به‌ریتانی به‌رامبه‌ر به‌دینار زۆر دابه‌یوه، وتیشی:”له‌شاری سلێمانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی نرخی پاوه‌ن زۆر دابه‌زیوه، خستنه‌ڕووی پاوه‌ن كه‌مه، چونكه خه‌ڵكی به‌نرخێكی زۆر پاوه‌نی كڕیوه‌و نایه‌وێت به‌هه‌رزان بیفرۆشێته‌وه”.
ڕه‌وه‌ز ئامانج هێمایبه‌وه‌شكرد، به‌هۆی ده‌نگۆی دوباره‌بونه‌وه‌ی ڕاپرسییه‌كه‌ی به‌ریتانیا، هاوڵاتیان نایانه‌وێت له‌ئێستادا پاوه‌ن بۆ دینار بگۆڕنه‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردوه نرخی پاوه‌ن جێگیر نه‌بێت، ده‌شڵێت:”له‌دوای ڕاپرسیه‌كه‌ی به‌ریتانیا تا ئێستا، نرخی (100) پاوه‌ن (12-13) دۆلار دابه‌زیوه‌و له‌ئێستادا نرخی (100) پاوه‌ن (172) هه‌زار دیناره، له‌كاتێكدا پێش ڕاپرسیه‌كه‌ی به‌ریتانیا (188) هه‌زار دینار بوو”.