دوای 14 ساڵ له داخستنی مه‌رزی مله‌خورد له سنووری ناحیه‌ی خورماڵ، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی هه‌رێم و كۆماری ئیسلامیی ئێران به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی مه‌رزه‌كه كرایه‌وه و ئاڵوگۆڕی شمه‌ك و كاڵاكان ده‌ستی پێكرده‌وه.
به‌رپرسانی هه‌ردوولاش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رزه گاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جموجووڵی بازرگانی و ئابووری له ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی مه‌زری مله‌خورد له سنوری ناحیه‌ی خورماڵ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
قائیمقامی سه‌ولاَوا له ئێران رایگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رزی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی ئابوری و بازرگانی بۆ هه‌رێمی كوردستان وولاَتی ئێران، هاوكات ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد گرنگی زیاتر ده‌ده‌ن به‌و مه‌رزه چونكه جموجوڵ و ئاڵوگۆڕی شمه‌ك و كالاَ له خۆ ده‌گرێت وبوه‌ته هۆی به‌ده‌ستهێنانی بژوێوی هاولاَتیان، وتیشی كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا مه‌رزه‌كه بكه‌ن به ره‌سمی .