وه‌زاره‌تی نه‌وت: مانگی رابردو به‌به‌های (8.201) ملیار دۆلار نه‌وت فرۆشراوه‌

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند: مانگی تشرینی دوه‌م رۆژانه‌ (2) ملیۆن (620)هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌ و داهاتی فرۆشتنی نه‌وتیش (8) ملیار و (201) ملیۆن دۆلار بوه‌.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: مانگی رابردو هه‌نارده‌ی نه‌وتی خام (78.6) ملیۆن به‌رمیل بوه‌ و له‌ پارێزگای به‌سره‌وه‌ رۆژانه‌ (2.194) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌ و له‌ كه‌ركوكیش رۆژانه‌ (426) هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ كراوه‌، كه‌ رۆژانه‌ (10) هه‌زار به‌میلی بۆ ئوردن نێردراوه‌.
راشیگه‌یاند: نرخی فرۆشتنی هه‌ر به‌رمیله‌ نه‌وتێك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌یشتوه‌ته‌ (104.35) دۆلار، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیش له‌رێ به‌نده‌ره‌كانی به‌سره‌ و خوره‌وه‌ به‌ره‌و كه‌نداوی عه‌ره‌بی و له‌ به‌نده‌ری جیهانی توركیشه‌وه‌ بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له‌ حوه‌یزاته‌وه‌ بۆ ئوردن نه‌وتی خام نێردراوه‌.