كۆمپانیای‌ دانه‌ غازو كرێسێنت پێترۆلیه‌م داوای 11 ملیار دۆلار له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن

 
بۆ قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه‌ی به‌هۆی دواخستنی شایسته‌ داراییه‌كانه‌وه‌ پێیانگه‌یشتووه‌، كۆمپانیای‌ دانه‌ غازو كرێسێنت پێترۆلیه‌م داوای 11 ملیار دۆلار له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن.  
مه‌جید جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی‌ جێبه‌جێكاری‌ كۆمپانیای‌ كرێسێنت به‌ كه‌ناڵی بلومبێرگی ئه‌مریكی وتووه‌” له‌ مانگی‌ ئه‌یلولی داهاتوو دادگاییه‌كی‌ دیكه‌یان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت سه‌باره‌ت به‌ سكاڵاكه‌یان له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ تێیدا داوای 11 ملیار دۆلاریان كردووه‌ كه‌ وه‌ك قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیان به‌هۆی كێشه‌ی گرێبه‌سته‌كان و پێنه‌دانی شایسته‌ داراییه‌كانیه‌وه‌ پێیانگه‌یشتووه‌. 
كۆمپانیای‌ كرێسێنت پێترۆلیه‌م كه‌ گه‌وره‌ترین خاوه‌ن پشكی‌ كۆمپانیای‌ دانه‌ غازه‌، پێشبینی ده‌كرێت پێش كۆتایی‌ ئه‌مساڵ له‌ رێگه‌ی دادگاوه‌ دۆسیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كلایی‌ بكاته‌وه‌.  سه‌رۆكی‌ كۆمپانیای‌ كرێسێنت ئه‌وه‌شی وتووه‌ ”  ده‌رگایان به‌ڕووی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا كراوه‌یه‌ بۆ گفتوگۆو ڕێككه‌وتن به‌ر له‌كۆتایی‌ دادگاییه‌كه‌.