حكومه‌تی عێراق ره‌تیكرده‌وه هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببڕدرێت. سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژ به‌ناوی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ده‌نگۆی بڕینی به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه بڵاوكرده‌وه.
حه‌دیسی ره‌تیكرده‌وه حكومه‌تی عێراق له ده‌ره‌نجامی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تیدا بڕیاری دابێت به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببڕێت. وتیشی: فراوانكردنی بڕی باجی داهات ته‌نها پۆسته باڵاكان‌و فه‌رمانبه‌رانی تایبه‌ت له پله‌كانی یه‌ك‌و دوو ده‌گرێته‌وه، ئه‌و رێوشوێنه‌ش پاڵپشتیی له دابه‌شكردنه‌وه‌ی داهات به‌شێوه‌یه‌كی دادگه‌رانه له‌نێوان هاوڵاتیاندا ده‌كات.
له كۆتاییدا وته‌بێژه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌تیكرده‌وه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تییدا له‌سه‌ر شانی هاوڵاتیان‌و فه‌رمانبه‌ران بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی هاوڵاتیانه له مووچه و خزمه‌تگوزارییه‌كان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی فرۆشتنی نه‌وتیش مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بۆ نیوه‌و كه‌متریش كه‌م كردووه‌ته‌وه‌و مووچه‌ی چوار مانگی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌رانیش قه‌رزداره.