بانكە ئەمریكییەكان چالاكییەكانیان دەگوازنەوە بۆ دەرەوەی بەریتانیا

بانكە ئەمریكییەكان هەموو رێوشوێنێكی یاساییان گرتۆتەبەر بۆ گواستنەوەی چالاكییەكانیان بۆ دەرەوەی بەریتانیا.
رۆژنامەی (فاینن شاڵ تایمزی) بەرتیانی بڵاویكردۆتەوە: دوای ئاشكرابوونی دەرئەنجامی راپرسیەكەی چوونەدەرەوەی بەریتانیا لەیەكێتی ئەوروپا، بانكە گەورەكانی ئەمریكا لەبواری وەبەرهێنان دەستیانكردووە بە گواستنەوەی   چالاكییەكانیان بۆ دەرەوەی لەندەن.
رۆژنامەكە روونیكردۆتەوە: هەریەك لەبانكە گەورەكانی وەك (گۆڵد مان ساكس) و (بانك ئۆف ئەمیركا) و (سیتی گروپ) و (مۆرگان ستان لی) و (مۆرگان چیس)، كە دەیان هەزار هاوڵاتی بەریتانی كاری تێدا دەكەن هەموو رێوشوێنێكیان بۆ گواستنەوەیان لەو وڵاتە ئەنجامداوە، هاوكات ئاماژەی بەوەشكردووە: بانكەكان بڕیاریانداوە نوسینگەی نوێ لەوڵاتانی تری ئەوروپا بكەنەوەو لە لەندنەوە بگوازنەوە بۆ شارەكانی دبلن و فراك فۆرت و پاریس.