پرۆژەی بازاڕی هیوا لە سلێمانی كرایەوە و ماوەی 6 رۆژ بەردەوام دەبێت، تەواوی داهاتی پرۆژەكەش بۆ پێداویستییەكانی نەخۆشخانەی هیوا تەرخان دەكرێت.
بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە لێپرسراوانی باڵای حزبی و حكومی بازاڕی هیوا لە ناو كۆگانی كارگەی جگەرەی سلێمانی كرایەوە.
بڕیارە لەو بازاڕەدا كاتژمێر 6ی ئێوارەوە بۆ 2ی بەرەبەیان شمەك و پێداویستییەكان بە نرخی كۆ بە هاوڵاتیان بفرۆشرێت.