بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و حیزبی و سەرمایەدارن كۆمەڵگای پیشەسازی (ئیرالێكس) بۆ ئەلەمنیۆم لەناوچەی پیشەسازی دوو لە عەربەت كرایەوە و لە میانی كردنەوەی ئەو كۆمەڵگە پیشە سازییەدا (فاروقی مەلا مستەفا) بەڕێوبەری گروپی كۆمپانیاكانی فاروق ئاماژەی بەوەكرد: پرۆژەی پیشەسازی جێگەی خۆی دەگرێت و لە ئایندەیەكی نزیكدا چەند پرۆژەیەكی تری نوێ لە شاری سلێمانی دەكرێتەوە.
کردنەوەی ئەم کۆمەڵگایە بۆ یەکەمین جارە لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان بەم شێوەیە بۆ دورستکرنی ئەلەمنێۆم، سێ کارگەی گەورەی دورستکردنی ئەلەمنیۆم لە ناوچەی پیشەسازی دوو لە عەربەت ”بەکوالێتی و دۆستی ژینگە و بەشێوەی زانستی کەوتە کار، سێ کارگەکەش لە هەریەک لە ساندەویج پەناڵو پەناڵی ئەلەمنیۆمو رەنگکردنی پەناڵی ئەلەمنیۆم پێک هاتبوو”.
فاروقی مەلا مستەفا: باوەڕی وابوو ”پرۆژەی پیشەسازی جێگەی خۆی دەگرێت لە بنیاتناونەو بەردی بناغەیە بۆ ئابووری پێشکەوتوو، لە پێناو بنیاتنانی بناغەیەکی پتەوی ئابوری و ڕەخساندنی هەلی کار”، هاوکات سپاستی هەموو لایەکی کرد لەپێناو هاوکاری و بەشداری کردنیان لەپەرەپێدانی پێشکەوتنی ژێرخانی ئابووری.
فاروقی مەلا مستەفا وتیشی: ئەم پرۆژەیە زۆر گرنگە چونکە پێشتر ئەلەمنیۆم لە تورکیاوە هاوردە دەکرا، ئەو جۆرە ئەلەمنیۆمەی ئێمە بەرهەمی دەهێنین، کاریگەیەکی زۆر گەورەی دەبێت لە بازاڕدا، بۆ خێرا تەواوکردنی بیناو پرۆژەکان چیتر پێویست ناکات لەدەرەوە ئەلەمنیۆم هاوردە بکرێت، نرخەکەشی هەرزانترە لەچاو ئەوەی لە دەروە هاوردەی دەکەن’
هەروەها رشیگەیاند: ”لە ماوەی مانگێکدا یەکێک لە گەورەترین کارگەکانی کوردستانو عێراق، کارگەی چیەمەنتۆی ( گاسەنە ) دەکەینەوە لە ناوچەی بازیان، پرۆژەی تەندروستیمان هەیە کە کارگەی دەرمانە لە کوردستانو عێراقیشدا دەوریکی گەورەی ئەیبێت، مەبەستمە کوردستان زیاتر ئاوەدانکەینەوە و ” بەشداری بکەین لە دروستکردن و پێگەیاندنی کادریش بۆ بەریوەبردنی کارگەکان”، پرۆژە ریسایکلینەکەشمان ئیمزا کراوە لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە دووبارە دەستمان کردۆتەوە بە کارکردن تیایدا بەمەبەستی ئەوەی خەڵک رزگاری بیت لە خۆڵ و خاشاک لە ”بواری ژینگەشدا دەورێکی گرنگ و گەورەی دەبێت”.
بەرێوەبەری گشتی کۆمەڵگەی پیشەسازی (ئیرالێكس) بۆ ئەلەمنیۆم ئاماژەی بەوەکرد: ” بەرهەمەکانی (ئیرالێكس) بەکاردین لەچەند بوارێکی بەرفراواندا وەک بیناسازیو گواستنەوە و کەرستە و ئامێرسازی، هەموویان لە پرۆسەی بنیات نانەوەی وڵات بەکاردێن.
هەروەها ڕاشیگەیاند: ئەم پرۆژەیە، پرۆژەیەکی نوێی گروپی کۆمپانیاکانی فاروقە کە پێکهاتوە لە کۆمەڵگایەکی پیشەسازی بەبودجەی ٧٥ ملیۆن دۆلار لەسەر روبەری ١٣٧ دۆنم زەوی لە ناوچەی پیشەسازی عەربەت دروستکراوە، پیکدێت لە سێ کارگەی سەرەکی کارگەی ساندەویج پەناڵ وەکارگەی پرۆفایلی ئەلەمنیۆم کەرگەی ڕەنگکردنی پرۆفایلی ئەلەمنیۆم، ئەم کارگانە هاوکاردەبن لە بەهیزکردنی ژیرخانی ئابوری هەریمی کوردستانو عێراق ، دروست کردنی هەلی کار بۆ دانیشتوانی ناوچەکە، کەمکردنەوەی هاوردە لە دەرەوەی عێراق چونکە لە ئێستادا ئەم جۆرە بەرهەمانە لە ناو کوردستان وعێراقدا بەرهەم ناهێنرین.
ئەندامێکی ژووری بازرگانی و پێشەسازی سلیمانیش: پێوایە دروست کردنی کارگەی گەورەی لەم جۆرە بۆ سلێمانی و کوردستان پشتگیریەکی گەورەیە لە سێکتەری ئابووری کوردستاندا.
هەروەها راشیگەیاند: جارێکی تر لە سلێمانی پرۆژەیەکی گرنگی پیشەسازی کرایەوە کە پرۆژەیەکی نوێە، ئیمە وەک ژووری بازرگانی دەستخۆشی لە بەریز فاروقی مەلا مستەفا دەکەین، لە پێش دروستکردنی ئەم کارگانە هەموو ئەم مادەنەی لێرە بەرهەمدێت لە دەرەوەی وڵاتەوە دەهاتە کوردستان، ئەمڕۆ بەهیوای ئەوەین لە سلێمانیەوە بۆ هەموو کوردستان و باشور و ناوەڕاستی عێراق بڕوات.
لەمیانی کردنەوەی ئەم پرۆژەیە ئاماژە بۆ ئەوە کرا لە ئایندەیەکی نزیکدا هەر لەسلێمانی چەند پرۆژەیەکی نوێی تری سەردەمیانە لە پێناو خزمەتی گشتی و سێکتەری ئابووری دەکرێتەوە، سەرمایەداران ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کوردستان پێویستی بەرۆڵی زیاتر هەیە لەپیناو باشترو دروستکردنی پایەی پۆڵاینی ئابووری بۆ هەموو قۆناغەکان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و باشترکردنی باری ئابووری.