گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بیست دەفتەر دۆلاری بەخشییە نەخۆشخانەی هیوا

گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان تێچووی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری دەبەخشێتە نەخۆشخانەی هیوا کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی نەخۆشی شیرپەنجە.
 
 یەکێک لە کچەکانی (حاجی‌ تۆفیق تەیب) خاوەنی‌ گروپی‌ كۆمپانیاكانی‌ قەیوان پرۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی (حسێنی‌ مەلا ساڵح) کە سەرمایەدارێکی سلێمانییە ئەنجامداوە.
هەربەپێی زانیارییەکان ، تێچووی ئاهەنگی شەکراو خواردنەوەی ئەو بۆنە کۆمەڵایەتییە دەدرێتە نەخۆشخانەی هیوا و بڕەکەی(بیست دەفتەر دۆلار)ی ئەمریکی دەبێت.
جێی ئاماژەیە لە ئێستادا نەخۆشخانەی هیوا دەستی کردوە بە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی دارایی بەمەبەستی ڕزگاربوون لەو قەیرانە داراییەی کە توشی نەخۆشخانەکە بووە بەهۆی گرانی نرخی پێداویستییە پزیشکییەکانی تایبەت بەچارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە.