یەکێتی ئەوروپا 20 ملیۆن کەس لە ھەژاری ڕزگار ده‌کات

یەکێتی ئەوروپا لە ڕاپۆرتێکدا داوا لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە دەکات کۆمەڵێک چالاکی ئەنجام بدەن کە یەکێتییەکە خەرجییەکانی دەگرێتە ئەستۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە پرسی ھەژاری و بوون لەخوار ئاستی کۆمەڵایەتی.
بەپێی ڕاپۆرتەکە کە یۆرۆنیوز بڵاوی کردەوە،  بەرزکردنەوەی ئاستی 20 ملیۆن کەس بۆ سەرەوەی ھێڵی ھەژاری لە ستراتیژی یەکێتی ئەوروپادایە بۆ ساڵی 2020 و تا ئەو کاتە دەبێ ئەنجامی زۆر باش لە ھەر یەک لە وڵاتانی ئەندامی بەدی ھێنابێ .
 ئەم بەرنامەیە لە چوارچێوەی پرۆگرامی ستراتیژیی یەکێتی ئەوروپایە 2014-2020.