نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، وه‌فدی بازرگانیی کوردستان له واشنتۆن سیمینارێکیان بۆ باسکردن له بارودۆخی ئابووریی کوردستان و بووژاندنه‌وه‌ی له دوای شه‌ڕی داعش ڕێکخستووه.
به پێی ڕاگەیەندراوی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم، ئه‌و سیمیناره له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی کاری کوردستان – ئه‌مریکا ڕێکخراوه، بۆ باسکردن بووه له بووژانه‌وه‌ی ئابووریی کوردستان دوای شه‌ڕی داعش و په‌ره‌پێدانی که‌رتی تایبه‌ت.
وه‌فدی ئابووریی کوردستان پێکهاتووه له سه‌رۆکی ژووره ئابوورییه‌کانی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ژووره‌کان، له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌شی کاروباری عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان کردووه.