نرخی‌ مریشك گران ده‌بێت

 
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ بازرگانی‌ سلێمانی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ڕۆژانه‌ سه‌ردانی‌ ناو بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن‌و له‌ڕۆژی‌ شه‌ممه‌وه‌ تێبینی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ مریشكی‌ زیندویان كردووه‌، هۆكاره‌كه‌شی‌ نه‌بونی‌ جوجكه‌ له‌قاعه‌كان‌و به‌رزبونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمایه‌.
(سۆران عه‌بدولغه‌فور) به ئاژانسی ناوخۆی ڕاگه‌یاند، پێشبینی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ مریشكی‌ زیندویان كردبوو كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا به‌رزبێته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌شی‌ ئه‌وه‌یه‌ خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان ماوه‌ی‌ دوومانگه‌ چه‌ند وه‌جبه‌یه‌ك جوجكیان نه‌كردۆته‌ قاعه‌وه‌، به‌رزبونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رماش هۆكارێكی‌ دیكه‌ی‌ گرانبونی‌ مریشكه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ بازرگانی‌ سلێمانی‌ ڕونیكرده‌وه‌، خاوه‌ن قاعه‌كان ئاماده‌نین مریشك بخه‌نه‌ قاعه‌كانه‌وه‌، چونكه‌ مریشكه‌كانیان به‌رگه‌ی‌ گه‌رماو سه‌رمای‌ زۆر ناگرن‌و به‌وه‌ش زیان ده‌كه‌ن.
سۆران عه‌بدولغه‌فور وتی‌:” به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ مریشكی‌ زیندوو بۆ مانگه‌كانی‌ حه‌وت‌و هه‌شت چاوه‌ڕوانكراوه‌، ئێستاش نرخی‌ كیلۆیه‌ك مریشك سێ‌ هه‌زار بۆ سێ‌ هه‌زار‌و پێنجسه‌د دیناره‌.