بانكی ناوه‌ندی عێراق، به‌مدواییانه‌و به‌فه‌رمی دراوی (50) هه‌زار دیناری خسته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و جۆره دراوه ساختهكراوهو له‌بازاڕه‌كانی عێراقدا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی بابلی عێراق بڵاویكرده‌وه، چه‌ند ڕۆژێكه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان دراوی (50) هه‌زار دیناری ساخته‌كراو له‌بازاڕه‌كانی عێراقدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ساخته‌كردنی ئه‌و دراوه نوێیه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ئابوری هاونیشتمانیانی عێراق هه‌یه.
ئه‌و جۆره دراوه له‌هه‌رێمی كوردستانیشدا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا جۆره ساخته‌كه‌ی نه‌هاتوه‌ته بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.