مەرزێک لەنێوان قەزای پێنجوێن‌و مەریواندا دەكرێتەوە

ماوەی چەند رۆژێكە مەرزی هەڵاڵاواو مەسۆ لەنێوان قەزای پێنجوێن‌و مەریواندا كرایەوە، كردنەوەی مەرزەكەش بوەتە جێگای خۆشحاڵی خەڵكی ناوچەكەو كاسبكاران.
زانا رەحمان قائیمقامی قەزای پێنجوێن بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند، ماوەی چەند رۆژێكە مەرزی نیمچە رەسمی هەڵاڵاوا- مەسۆ لەنێوان قەزای پێنجوێن‌و مەریواندا كراوەتەوە، ئەوەش بەرەزامەندی حكومەتی هەرێم‌و كۆماری ئیسلامی ئێران بوە.
وتی: رۆژانە چەندین كاڵای جۆراوجۆر لەڕێگەی ئەو مەرزەروە ئاڵوگۆڕ دەكرێت‌و كاری مەرزەكەش لەڕێگەی لیژنەیەكەوە رێكدەخرێت‌و چاودێری دەكرێت.
كاسبكارو خەڵكی ناوچەكە خۆشحاڵن بە كردنەوەی مەرزەكە‌و داوادەكەن كاری مەرزەكە باشتر رێكبخرێت تاوەكو زۆرترین كەس سود لەو مەرزە نیمچە رەسمیە وەربگرێت.