ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت؛ مامه‌ڵه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ كه‌ركوك مامه‌ڵه‌ی یاسایی و ئیداریی نییه، به‌ڵكو به‌غدا مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی له‌گه‌ڵ شاره‌كه‌دا ده‌كات.
جوان حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك راگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تادا پاره‌ی پتردۆدۆلار ته‌نها دۆلارێك بوه، بەڵام دواتر زیادكراوه بۆ پێنج دۆلار، ئه‌وه‌ش ئابوریی كه‌ركوكی ده‌بوژانده‌وه، به‌ڵام له ساڵی (2013)ـه‌وه كه‌ركوك پاره‌ی پترۆ دۆلاری بۆ نه‌هاتوه.
هەروەک ئەوە دەخاتەڕو کە؛ جگه له بودجه‌ی پترۆدۆلار، به‌غدا شایسته دارایییه‌كانی شاره‌كه‌ی بڕیوه له كاتێكدا شاری كه‌ركوك زیاتر له نیو ملیۆن ئاواره‌ی عه‌ره‌بی پارێزگاكانی عێراقی تێدا نیشته‌جێبه.