پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی هەریەکە لە نوێنەری كۆمپانیای هوواوی لە عێراق و فاروقی مەلا مستەفا سەرۆكی كۆمپانیاكانی فاروق، رێورەسمی کردنەوەی نوسینگەی كۆمپانیای هوواوی بەرێوەچوو.
كۆمپانیای هوواوی لە ساڵی ١٩٩٩وە، هاتۆتە سلێمانی دەستی کردوە بە کارەکانی لەگەڵ کۆمپانیای ئاسیا سێڵ، توانیوێتی بەکەمترین ماوە کۆمپانیای ئاسیا سێڵ بگەیەنێت بە هەموو عێراق.
گرنگی کارکردنی کۆمپانیای هوواوی لە سلێمانی خۆی لەچەند خاڵێکدا دەبینێتەوە لەوانە رەخساندنی چەندین هەلی کار بۆ گەنجان، ناساندی تەکنەلۆژیا تازەکانی بواری پەیوەندیەکانو مۆبایل بە کوردستان ، هێنانی جیلی سێهەمو چوارەم لە دهاتودا کارکردن بۆ هێنانی جیلی پێنجەمی مۆبایل و ئینتەرنێت کە ئەمەش پێشکەوتنێکی زۆر گرنگ و بەرچاوە بۆ کوردستان.