سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی لەگەڵ ژوری بازرگانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

سەرۆکی ژوری بازرگانی
ڕایدەکەیەنێت لەگەڵ نوێنەرانی ژوری بازرگانی ئەمریکا و ڕاوێژکاری ئابوری وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریکا قسەمانکردوە بۆکردنەوەی پێشانگای ئەمریکا لە سلێمانی.

سیروان محەمەد سەرۆکی
ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” کۆبونەوەی تایبەتم لەگەڵ سەرۆکی
ژوری بازرگانی ئەمریکا ئەنجامدا کە تیایدا گفتوگۆمانکرد لەسەر چۆنێتی هاوکاریکردنی
نێوان ژوری بازرگانی سلێمانی و ئەمریکا بۆئەوەی هەوڵبدەن و بازرگانان هانبدەن
بەشداربن لەپێشانگاکانی سلێمانی کەساڵانە دەکرێتەوە”

ڕاشیگەیاند”
سەرۆکی ژوری بازرگانی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی پیشانداوە بەوەی بتوانن ئەو پەیوەندیە
بازرگانیە دروستبکەن و بڕیارە لەداهاتودا کاربکەن بۆئەوەی پەیوەندی بازرگانی
لەنێوان هەردولادا بەباشی دروستبکەن و بازرگانانی کوردستان بانگهێشت بکەن
بۆبەشداریکردن لە پێشانگاو کۆنفرانسەکاندا کە لە ئەمریکا دەکرێتەوە”

سەرۆکی ژوری بازرگانی
ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ ڕاوێژکاری ئابوری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبومەوەو چەند
پرسێکی گرنگمان تاوتوێکرد لەبارەی گرنگیدان بەڕەوشی بازرگانی و ئابوری لەنێوان
هەردولادا بۆزیاتر نزیککردنەوەی بازرگانانی کوردستان و ئاشنابونیان بەبازرگانانی
ئەمریکا و سودوەرگرتن لەکاڵائەمریکیەکان.

لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریكا شاندێكی ژوورە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی
ئەمریكان کە نوێنەرایەتیژوورە بازرگانیەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆك، كەركووك
دەکەن.