لیترێك به‌نزین بۆ 200 دینار داده‌به‌زێت

 
لیژنه‌ی دارایی چه‌ند پێشنیارێكی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی پێداویستیه‌ بنچینه‌ییه‌كانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان كردووه‌ و به‌وه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌م نزیكانه‌ نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین بۆ 200 دینار دابه‌زێت.
ماڵپەڕی (سكای پرێس) له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، لە كۆبوونەوی ڕۆژی چوار شەممەی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەی دارایی چەند پێشنیارێكی بۆ كەمكردنەوەی نرخی پێداویستیە بنچینەییەكانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان كردووە.
بە وتەی سەرچاوەكە، پێشنیاری ئەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران كراوە، كە هەواڵ بدات بە كەمكردنەوەی نرخی لیترێك بەنزینی حكومی لە 450 دینارەوە بۆ 200 دیناری عێراقی، بۆ ئەوەی كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان بكات.
ئاماژەی بۆئەوەشكردووە، پێشنیار كراوە، كە لەڕێگەی پێدانی سوتەمەنیەوە هاوكاری كارگەكانی بەرهەمهێنانی سابون بكرێن و كاریش بكرێت بۆ خستنە بازاڕی بڕی دۆلاری زیاتر لەلایەن بانكی ناوەندیەوە بۆ ڕێگری كردن لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار.