نرخی نەوت 10 دۆلار بەرز دەبیتەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردوە: ئیۆلۆخیۆ دێل بینۆ وەزیری نەوتی فەنزوێلا لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، پێشبینی ئەوە دەكەم لە وەرزی هاوین‌ كە خواست لەسەر نەوتی خاو بەرز ببێتەوە و رێژەی خستنە بازاڕی نەوتیش كەمتر ببێتەوە، بەوهۆیەشەوە نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاو بڕی (10) دۆلار بەرز دەبێتەوە.
وەزیری نەوتی فەنزوێلا ئاماژە بەوەداوە كە وڵاتەكەی ئەندامێكی رێكخراوی “ئۆپیك”ە و وابڕیارە لەماوەی 3 بۆ 6 مانگی داهاتوو رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەكەن بەشێوەیەك رۆژانە بەرهەمهێنانی 150 بۆ  200 هەزار بەرمیل نەوت زیاد دەكەن، .
ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ دوای ئاشكراكردنی ئەنجامی راپرسییەكەی بەریتانیا بۆ جیابونەوە لە یەكێتی ئەوروپا، نرخی نەوتی دابەزی بۆ 48 دۆلارو 57 سەنت، هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمركیش دابەزی بۆ 47 دۆلار و 46 سەنت.