له دوابه‌دواى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى و دووباره دابه‌شبوونه‌وه‌ى هێز له نێوان ووڵاتانى جیهان، هه‌ندێك ووڵات (بۆ نموونه ئه‌مریكا) خاوه‌ن پێگه‌یه‌كى به‌هێزى ئابوورى و رامیارى بوو، له هه‌ندێك كات و سه‌رده‌مى دواى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى ئه‌مریكا نزیكه‌ى له (80% به‌رهه‌م و ئابوورى جیهانى بۆ خۆى كۆنترۆڵ كردبوو) ، هاوكات به‌شێك له ووڵاتانى جیهان جگه له‌نیگه‌رانیان به به‌رده‌وام هه‌ستیان ده‌كرد به‌وه‌ى ئه‌و دابه‌شبوونى هێزه له ئاستى توانا ئابوورى و رامیاریه‌كانى ئه‌واندا نییه (بۆ نموونه ووڵاتیكى وه‌كو به‌ریتانیا) .
له‌راستیدا ئه‌م هه‌ژموونه‌ى ئه‌مریكا له‌سه‌ر جیهان زیاتر به دیاركه‌وت به‌تایبه‌ت دواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌كێتى سۆڤێتى جاران . له‌م نێوه‌ندى دابه‌شبوونى هێزه‌دا ووڵاتانى ئه‌وروپا به‌گشتى و به‌ریتانیا به‌تایبه‌ت بیرۆكه‌ى ئه‌وه‌یان لادروست بوو كه چۆن بتوانن دووباره هێز و پێگه‌ى ئابوورى و رامیاری خۆیان بگه‌رێننه‌وه له‌رێگه‌ى دروستكردن و بنیاتنانى هێزیكى هاوبه‌ش ئه‌ویش كه‌خۆى له دامه‌زراندنى یه‌كێتى ئه‌وروپا بینیه‌وه.
ئه‌وه‌ى ئاشكرایه یه‌كێتى ئه‌وروپا و رێكه‌وتن و هاریكاریه‌كانیان كاریگه‌رى زۆر گه‌وره‌یان هه‌بووه و هه‌یه له‌سه‌ر گه‌شه‌ى ئابوورى و پێشكه‌وتنى كه‌رتى دارایی جیهان به‌گشتى و ووڵاتانى ئه‌ندام به‌تایبه‌ت ، هاوكات به‌رپرسیارێتى زۆرشیان كه‌وتۆته‌سه‌ر له دابینكردنى سه‌قامگیرى ئابوورى و رامیارى له جیهاندا ، به‌ڵام له ئێستادا گرفت و قه‌یرانى گه‌وره‌و جۆراو جۆریان رووبه‌روو بۆته‌وه له‌وانه (گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌واو گه‌رمبوونى گۆى زه‌وى ، مه‌سه‌له‌ى تیرۆر ، گرفتى په‌نابه‌ران) ، هاوكات جگه له‌و گرفتانه‌ى رووبه‌رووى یه‌كێتی یه‌كه بونه‌ته‌وه ، گرفتى مانه‌وه و جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا گرفت بۆ خۆى و ووڵاتانى تر‌ى ئه‌ندامش دروست كردوه .
یه‌كه‌م:راپرسیه‌كان ده‌رباره‌ى مانه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا :
به‌ریتانیا له‌ساڵى 1973 بووه به‌ئه‌ندام له یه‌كێتى ئه‌وروپا ، ساڵى 1975 بۆ یه‌كه‌مجار له راپرسیه‌كى گشتى به زۆرینه‌ى زۆرى ده‌نگ بڕیارى مانه‌وه‌یان دا له یه‌كێتى ئه‌وروپا ، چه‌ند جارێك راپرسی كراوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دوا راپرسی له مانگى (9)ى ساڵى 2015 كه بۆ یه‌كه‌م جار زۆرینه‌ى به‌ریتانیه‌كان (51%) وایان به باش زانى له یه‌كێتى ئه‌وروپا جیاببنه‌وه. هاوكات له‌كاتى ئێستادا سه‌ره‌اى ئه‌وه‌ى (دیڤد كامیرۆن) به‌نیاز بوو له‌ساڵى 2017 راپرسی ئه‌نجام بدات بۆ بڕیاردانى كۆتایی له‌سه‌ر مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له یه‌كێتى ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌راى به‌شێك له توێژه‌ران و سیاسیه‌كان دواخستنى راپرسیه‌كه كاریگه‌رى خراپى ده‌بوو له‌سه‌ر سه‌قامگیرى ئابوورى له به‌ریتانیا، هه‌ربۆیه ئه‌مرۆ (2016-6-23)له‌رێگه‌ى 382 بنكه‌وه دانیشتووانى به‌ریتانیا چاره‌نووسی وولاته‌كه‌یان دیاریده‌كه‌ن له مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له یه‌كێتى ئه‌وروپا ، بێگومان ئه‌م بریاره كاریگه‌رى و ده‌رئه‌نجامى ئابوورى و رامیارى و سه‌ربازى گه‌وره‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئاسته‌كان، ناوخۆى به‌ریتانیا ، ناوخۆى ئه‌وروپا (به‌تایبه‌ت یه‌كێتى ئه‌وروپا ) ،وولاتى جیهان.
دووه‌م:بۆچی به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت له یه‌كێتى ئه‌وروپا جیاببێته‌وه ؟
كۆمه‌له هۆكار و فاكته‌ریكى ئابوورى و رامیارى هه‌ن وایان له به‌ریتانیا كردوه كه بیرۆكه‌ى مانه‌وه یان جیابوونه‌وه تاوتوێ بكات، له‌گرنگرترینى ئه‌و هۆكارانه : (2)
1. بازارى هاوبه‌شی یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ئێستادا وه‌كو 45 ساڵ له‌مه‌و پێش نیه كه به‌ریتانیا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆى تیادا ده‌بینیه‌وه .
2.به‌ریتانیا هه‌ست به‌وه ده‌كات كه په‌راوێز خراوه ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌ته‌نیا خۆى دراوى خۆى به‌كارده‌هێنێت به‌رامبه‌ر یه‌ك جۆر دراو (یۆرۆ) له‌سه‌رجه‌م ووڵاتانى تر‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا .به‌ریتانیا ده‌ترسێت له‌وه‌ى كه ووڵاتانى ناوچه‌ى یۆرۆ (كه‌ژماره‌یان 19 ووڵاته) كۆنترۆڵى سه‌رجه‌م بریاره چاره‌نووس سازه‌كان بكه‌ن به تایبه‌ت له‌بوارى نه‌ختینه‌یی.
3. ناڕه‌زایی و توڕه‌یی به‌ریتانیا له دادگاى ئه‌وروپی بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ، به‌تایبه‌ت كه مافى ئه‌وه‌ى داوه به‌زیندانیه‌كان مافى ده‌نگ دانیان هه‌یه، و رێگرى ده‌كات له‌به‌ریتانیا به ناردنه‌وه‌ى تیرۆرستان و گومان لێكراوان بۆ وولاته‌كانى خۆیان ، و له‌م كه‌یسانه‌دا دادگاى ئه‌وروپی به‌ریتانیا به‌وه له‌قه‌له‌م ده‌دات مافه‌كان پێشێل ده‌كات .
4. مه‌ترسی به‌ریتانیا له‌و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌سه‌روه‌رى به‌ریتانیا و شێوازى ئیلتزامه‌كانى له‌كاتى ده‌رچوونى له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا ، چونكه دادگاى ئه‌وروپا رێ و شوێنى تایبه‌تى داناوه ده‌رباره‌ى مافى هاتنه‌ناوه و جیابوونه‌وه له یه‌كێتى ئه‌وروپا . به‌ریتانیا ئاره‌زوو ده‌كات په‌رله‌مانى ناوخۆی ووڵاتانى ئه‌ندام(نه‌ك په‌رله‌مانى ئه‌وروپا) مافی ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ر ده‌ستور و یاسایه‌كى هه‌بێت كه پێچه‌وانه بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى وولاتانى ئه‌ندام .
5. به‌ریتانیا نیگه‌رانه له‌و جیاوازیه‌ى كه به‌دیده‌كرێت له نێوان ووڵاتانى ئه‌وروپا له سه‌رهه‌لدانى قه‌یرانه‌كان و هه‌ڵوێسته‌كانیان و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كان . بۆیه جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا، سه‌ربه‌خۆیی و ئازادى و شه‌فافیه‌تى زیاتر به‌دیارده‌كه‌ویت له رامیارى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا به گشتى و له‌مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ رووسیا به‌تایبه‌ت .
6.یه‌كێكى تر له هۆكاره‌كان بریتیه له گرفتى په‌نابه‌رانه، دابه‌شبونێكى ته‌واو هه‌یه له نێوان ئه‌وانه‌ى له به‌ریتانیا له‌دایك بوون و ئه‌وانه‌ى كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رن، به‌ریتانیه‌كان پێیان وایه یاساكانى یه‌كێتى ئه‌وروپا هۆكاره بۆ هاتنى به‌لێشاوى په‌نابه‌ران بۆ به‌ریتانیا، و پێیان وایه هاتنى ئه‌و ژماره زۆره‌ى په‌نابه‌ران كاریگه‌رى خراپی كردۆته سه‌ر ئاستى گوزه‌ران و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌به‌ریتانیا، به‌تایبه‌ت رێژه‌ى بێكارى له‌به‌ریتانیا به‌رزكردۆته‌وه، به‌پێى داتاكانى (لندن سكوول أوف إیكونومیكس) ژماره‌ى كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ره نایاسایه‌كان له‌به‌ریتانیا ده‌گه‌نه (863 هه‌زار په‌نابه‌ر) ئه‌مه‌ش قورسایی سه‌رشانى حكومه‌تى به‌ریتانیای زۆر زیادكردوه له دابینكردنى خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كانى وه‌كو خوێندن و ته‌ندروستى كه سالانه به (3.67 ملیار جونه‌یهى ئیسته‌رلینى ) مه‌زه‌نده ده‌كرێت. وه خه‌رجكردنى ئه‌و پاره زۆره له په‌نابه‌ران ، بارى ژیانى هاوولاتیانى به‌ریتانیا قورس ده‌كات به‌تایبه‌ت بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوو وه ناتوانن شوێنى نیشته‌جێ بوون و گوزه‌رانێكى شایشته دابین بكه‌ن بۆ نه‌وه‌كانیان . به‌ریتانیا چه‌ندین جار داواى له یه‌كێتى ئه‌وروپا كردوه كه چاره‌سه‌رى گرفتى كۆچبه‌ران بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه زیان به به‌ریتانیا نه‌گه‌یه‌نێت به‌لام داواكاریه‌كان بێ ده‌رئه‌نجام بوون.
7. جگه له‌وانه‌ى باسكران ده‌بێت به‌ریتانیا ساڵانه تێچوونێكى زۆر بگرێته‌ئه‌ستۆ بۆ بواره جیاجیاكان به هۆى ئه‌ندام بوونى له یه‌كێتى ئه‌وروپا ، بۆ نمونه له ئێستادا نزیكه‌ى (188 هه‌زار) ده‌ستى كار له ووڵاتانى تر‌ى ئه‌ندام دێنه به‌ریتانیا بۆ كاركردن ئه‌مه‌ش تێچوونى سه‌ر شانى حكومه‌تى به‌ریتانى زیاد ده‌كات له دۆزینه‌وه و دابینكردنى هه‌لى كار وه یارمه‌تیدانى بێكاران . ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ساڵانه (33 ملیار جونه‌یهى ئه‌سته‌رلینى) تێچوونى سه‌رشانى به‌ریتانیایه به‌هۆى مه‌رج و یاساكانى یه‌كێتى ئه‌وروپاوه .
سێهه‌م :بۆچى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا بمێنێته‌وه :
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپی( دوناڵد توسك) ده‌لێت به‌ریتانیا به‌رده‌وام رۆل و كاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌بوه له یه‌كێتى ئه‌وروپا ، ده‌ڵێت یه‌كێتى ئه‌وروپا بریتیه له 28 ووڵات نه‌ك (27+ به‌ریتانیا)، بۆیه‌قورسه هیچمان واز له‌هیچمان بهێنین . یه‌كێتى ئه‌وروپا پێیان وایه له‌كاتى جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا ئه‌وا ووڵاتانى ئه‌وروپا تووشی ته‌نگه‌شه‌ى دارایی و لاوازبوونى گه‌شه‌ى ئابوورى ده‌بن ، هه‌روه‌ها گرفتى په‌نابه‌ران و قوڵبونه‌وه‌ى گرفت و خراپ بوونى په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ل رووسیا فراوانتر ده‌بن .هاوكات هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ هیشتنه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتییه‌كه‌ى بۆ بوژانه‌وه‌ى ئابوورى و ژێرخانى كۆمه‌ڵایه‌تى و به‌دیهێنانى ئاسایش و ئارامى رامیارى له ئه‌وروپا و جیهان، هاوكات به‌ریتانیا بازارێكى گه‌وره‌یه بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا.كه‌واته به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌مانه‌ن بۆیه ده‌یه‌وێت بارودۆخى تایبه‌تى به‌ریتانیه ره‌چاو بكات و هاوكات دوربكه‌وێته‌وه له‌هه‌ندێك شه‌رت و مه‌رجى نه‌گونجاو به ئابوورى و سیاسه‌تى ناوخۆی به‌ریتانیا به‌تایبه‌ت له‌كات و ساتێكى هه‌ستیارى وه‌كو ئێستادا .
هه‌ر بۆیه یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌وڵى رازیكردنى به‌ریتانیا ده‌دات به مانه‌وه‌ى له یه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌ویش به هه‌ند وه‌رگرتنى بارودۆخی تایبه‌تى به‌ریتانیا و سووككردنى مه‌رجه‌كان له‌سه‌ر به‌ریتانیا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانیشتن و گفتوگۆكان به‌رده‌وامن به تایبه‌ت له نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا (دیڤد كامیرۆن) و به‌رپرسانى یه‌كێتى ئه‌وروپا. هه‌ر بۆیه یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌نیازى به‌خشینى به‌ریتانیایه له پابه‌ندبوون به پێدانى یارمه‌تى و كۆمه‌كه دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌په‌نابه‌ران به‌تایبه‌ت په‌نابه‌ره تازه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى یارمه‌تیه‌كانى په‌یوه‌ست به‌كاركردن و نیشته‌جێبوون و یارمه‌تیدانى هاوولاتیانى یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كى پله پله بۆ ماوه‌ى نێوان (4 تا 7 ساڵ) ، هاوكات یه‌كێتى ئه‌وروپا ماف ده‌دات به به‌ریتانیا دراوى خۆى به‌كار بهێنیت و ئه‌مه‌ش بۆیه‌كه‌م جاره كه‌یه‌كێتى ئه‌وروپا دان به‌وه‌دا بنێت كه جگه له‌یۆرۆ دراوێكى گرانبه‌هاى تر هه‌یه كه ئه‌ویش (جونه‌یهى ئه‌سترلینیه).له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسانكاریانه‌شدا، به‌شێك له سیاسه‌تمه‌دار و توێژه‌رانى به‌ریتانیا پێیان وایه ئه‌و كارئاسنیانه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆمانه‌وه‌ى به‌ریتانیایه راسته‌قینه‌نین و كاریگه‌ر نابن .(3)
چواره‌م :بۆچى ئه‌مریكا نه‌یاره به جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا:
ئه‌مریكا وا داده‌نێت كه به‌ریتانیا ده‌روازه‌ى ئه‌وروپایه، ئه‌مریكا داوا له‌به‌ریتانیا ده‌كات بمێنێته‌وه له یه‌كێتى ئه‌وروپا، و ئه‌م داوایه‌ى ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه په‌یوه‌ندیه ئابووری و رامیارى و دبلۆماسیه‌كانى نێوان هه‌ردوو ووڵات زۆر به‌هێزه، و ئه‌مریكا نایه‌وێت ئه‌ڵمانیا ببێته گه‌وره‌ترین هێز له یه‌كێتی ئه‌وروپا (كه دواى جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا دێته‌كایه‌وه)، و هاوكات ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت یه‌كێتى ئه‌وروپا رۆلى گه‌ورو ببینێت له گۆڕانكاریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه‌ئه‌مه‌ش به كشانه‌وه و جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا كارێكى ئاسان نابێت . و ئه‌مریكا ده‌زانێ به‌ریتانیا رۆلى كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر ووڵاتانى تر‌ى ئه‌وروپا له‌یه‌كخستنى هه‌ڵویسته‌كانیان و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى لاوازكردنى ئه‌وروپا بۆیه ئه‌مریكا له‌زۆربه‌ى كه‌یس و گۆرانكاریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پێویستى به ئه‌وروپایه‌كى به‌هێزه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌بێته هۆى زیادكردنى قورسایی سه‌رشانى ئه‌مریكا له‌رووى دارایی و سه‌ربازى له دابینكردنى ئاسایشی جیهان .
پێنجه‌م : مانه‌وه‌و جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌دیدى كه‌سایه‌تیه جیاوازه‌كانه‌وه :
به‌شێك له كه‌سایه‌تیه جیهانیه‌كان و ناوه‌نده‌كانى توێژینه‌وه(كه ژماره‌یان زۆره) پێیان وایه مانه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌بیته هۆى كرانه‌وه‌ى زیاترى ئابوورى به‌ریتانیا به‌رووى ووڵاتانى جیهان، و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌شێكى تر له كه‌سایه‌تیه‌كان و ناوه‌نده‌كانى توێژینه‌وه (كه ژماره‌یان كه‌مه) وایده‌بینن جیابوونه‌وه به‌ریتانیا به زیان كۆتایی دێت بۆ به‌ریتانیا و یه‌كێتى ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت بۆ جیهانش. (4).
1. ئه‌وانه‌ى پشتگیرى مانه‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌كه‌ن :
* سه‌رۆك وه‌زیرانى شانشینى به‌ریتانیا د‌یڤید كامیرۆن ده‌لیت ” ده‌رچوونى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌بێته هۆى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی و ئاشتى له كیشوه‌رى ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها ده‌لێت: به‌ریتانیا پێویستى به یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ى تیرۆر، و به هاووڵاتیانى ووڵاته‌كه‌ى ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت به‌ریتانیا له جیهان به به‌هێزى بمێنێته‌وه و پارێزگارى بكه‌ن له ووڵاته‌كه‌تان، ئه‌وا مانه‌وه‌مان له یه‌كێتى ئه‌وروپا یه‌كێكه له هۆكار و میكانیزمه‌كانى ئه‌و به‌هێزیه .هاوكات كامیرۆن ده‌ڵێت: مانه‌وه‌مان له یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌بێته‌هۆى به‌هێزكردنى ئابوورى ووڵات و پاراستنى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وه به‌هێزكردنى پێگه‌ى به‌ریتانیا له جیهان بۆیه مانه‌وه‌مان به‌رژه‌وه‌ندى هاونیشتمانیانمانه،و ده‌یڤید كامیرۆن ده‌ڵیت “خۆشه‌ویستى و وه‌فام بۆ به‌ریتانیایه نه‌ك بۆ برۆكسل” .
* سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئۆباما ده‌ڵێت “مانه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا گونجاو هاوسه‌نگه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و په‌یوه‌ندیه نایابه‌ى كه هه‌یه له‌نێوانیان واشنتۆن و له‌نده‌ن، ئۆباما له چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ل (دیلی تلغراف) به‌ریتانى ده‌لێت: یه‌كێتى ئه‌وروپا نابێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى هێز و ده‌سه‌ڵاتى به‌ریتانیا، به‌ڵكو به‌هێزترى ده‌كات ، ئه‌وروپایه‌كى به‌هێز نابێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر به‌ریتانیا، به‌ڵكو ده‌بێته‌هۆى به‌هێزكردنى رۆلى به‌ریتانیا له جیهان . ئۆباما ده‌لێت: به راستگۆى بۆ دۆسته‌كانم له به‌ریتانیا بڕیاره‌كه‌تان گرنگى زۆرى هه‌یه و به‌تایبه‌ت له ناوجه‌رگه‌ى ئه‌وروپا ، هاوكات ئۆباما ده‌ڵێت: به‌ریتانیاى گه‌وره هێزێكى گه‌وره‌ى هه‌یه و ده‌توانێت رۆڵى رابه‌ریكردن و سه‌ركردایه‌تیكردن ببینێت له ئه‌گه‌رى مانه‌وه‌ى له یه‌كێتى ئه‌وروپا، په‌یوه‌ندی و مامه‌ڵه و به‌رژه‌وه‌ندیه بازرگانیه‌كانى به‌ریتانیا و ئه‌مریكا پاشه‌كشه‌ى ته‌واو ده‌كات له ئه‌گه‌رى ده‌رچوونى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا، ئه‌مه ووتانه‌ى ئۆباما ره‌تده‌كرێته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى دژى مانه‌وه‌ى به‌ریتانیان له یه‌كێتى ئه‌وروپا پێیان وایه ئه‌م لێدوانانه‌ى ئۆباما جۆرێكه له ده‌ستێوه‌ردان و ته‌داخولكردن له كاروبارى ناوخۆیی به‌ریتانیا” .
* سه‌رۆكى چین (شی جین بینغ) ده‌ڵیت ” ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ریتانیاى تیادا بمێنێته‌وه وبه‌ریتانیا رۆلێكى كارا ببینێت له به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ چین ” .
* وه‌زیرى ئابوورى ئه‌لمانیا زیغمار غابرییل ده‌ڵێت ” له‌كاتى جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا، ئه‌وروپا گرنگى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات “.
* پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى به‌ریتانیا مارك كارنى ده‌ڵێت ” دور له سیاسه‌ت ، جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا كاریگه‌رى زۆر مه‌ترسیدار به‌جێ ده‌هێڵێت له‌سه‌ر بازارى دارایی له‌نده‌ن و بازارى خانوبه‌ره‌ى به‌ریتانى ” .
* وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا جۆن كێرى ده‌ڵێت ” به‌هێزى یه‌كێتى ئه‌وروپا و به‌ریتانیا له‌وه‌دایه به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن ، و پێكه‌وه‌كاركردنیان رۆڵیان به‌هێزتر ده‌كات له گۆرانكاریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا “
*سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسپانیا ماریانو راخوى ده‌ڵیت ” جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌بَیته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى ناله‌بارى و قه‌یران بۆ ئابوورى ئه‌وروپا ” .
* سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپى جان كلود یونكر ده‌ڵێت ” له‌ئه‌گه‌رى ده‌رچوونى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا كاریگه‌رى چاوه‌روان نه‌كراو رووده‌دات له ژیان و بژێوى و پێكه‌وه‌ژیانى هاووڵاتیان له یه‌كێتى ئه‌وروپا ، بۆیه ده‌ڵێت واچاوه‌روان ده‌كه‌م به‌ریتانیه‌كان مانه‌وه‌یان له یه‌كێتى ئه‌وروپا په‌سه‌ند بكه‌ن و هه‌رئه‌وه‌ش بریارێكى راست و ته‌ندروسته”.
*وه‌زیرى دارایی جورج اوزبورن ده‌ڵێت “جیابوونه‌وه له یه‌كێتى ئه‌وروپا كاریگه‌رى ئابوورى مه‌ترسیدار به‌جێده‌هێلێت له‌سه‌ر هاووڵاتیانى به‌ریتانى ، به‌وه‌ى هه‌ر خێزانیكى به‌ریتانى ساڵانه بێبه‌ش ده‌بێت له (4300 جونیهى ئیسترلینی )” .
* به‌رپرسانى سندوقی نه‌ختى نێوده‌وڵه‌تى و رێكخراوى هاوكارى و گه‌شه‌ى ئابوورى ده‌ڵێن ” له ئه‌گه‌رى جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا ، به‌رهه‌مى گشتى ناوخۆیی به‌ریتانیا له ( 3% ) كه‌مده‌بێته‌وه تا سالى 2020 “.
*به‌شێك له زانا و شاره‌ره‌زا ئابووریه‌كان وه‌سفى ده‌رچوونى به‌ریتانیا ده‌كه‌ن به‌وه‌ى ” بازدان و هه‌نگاونانه بۆ بارودۆخێكى تاریك و نادیار، چونكه به‌ریتانیا هیچ كات جیانه‌بۆته‌وه له‌و یه‌كێتیه ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك رۆژش بێت ، به‌ریتانیا له‌رووى ئالوگۆرى زانیارى سه‌ربازى و ئاسایشی بێ به‌ش ده‌بێت له یه‌كێتى ئه‌وروپا” .
* زاناى فیزیا ستیفن هوكینغ له‌گه‌ڵ 150 زاناى تر ده‌ڵێن ” مانه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا باشتره، و به‌پێچه‌وانه‌وه جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا قه‌یران و نه‌هامه‌تى گه‌وره دروست ده‌كات له‌سه‌ر زانست و زانكۆكان له‌به‌ریتانیا ” .
* گۆڤارى (الإیكونومیست) ” له‌رووى ئابووریه‌وه به‌ریتانیا تووشی زیان ده‌بێت به جیابوونه‌وه‌ى له یه‌كێتى ئه‌وروپا” .
2. ئه‌وانه‌ى پشتگیرى جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌كه‌ن :
* كاندیدى كۆماریه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا دونالد ترامب ده‌ڵێت ” به‌ریتانیا چاكتر و باشتر ده‌بێت گه‌ر جیابێته‌وه له یه‌كێتى ئه‌وروپا” .
*باتریك منفورد مامۆستاى ئابوورى له زانكۆى كاردیف ده‌ڵێت ” ده‌رچوونى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا “به‌بێ دانانى به‌ربه‌ستى بازرگانى تازه له‌سه‌ر شمه‌ك و كاڵاكانى به‌ریتانیا ” ئه‌وا ده‌بێته هۆى زیادكردنى به‌رهه‌مى گشتى ناوخۆیی به‌ریتانیا به رێژه‌ى له (4%)” .
*به‌شێك له چاودێره ئابووریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان” به‌پێچه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ى به‌شێك له حكومه‌ت و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ، جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا فاكته‌رى باشبوونى ئابوورى به‌ریتانیایه .
* سه‌رۆكى نوسینگه‌ى «كابیتال ایكونومیكس» روجر ده‌ڵێت ” لاوازى ئابوورى ووڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ماوه‌ى 20 سالى رابردوودا ته‌نها به‌هۆى دراوى (یۆرۆ) نیه، به‌ڵكو به‌هۆى رامیاریه هه‌ڵه‌كانى یه‌كێتی یه‌كه‌وه‌یه به‌تایبه‌ت خراپ به‌كارهێنانى دارایی یه‌كێتی یه‌كه، بۆیه پشتگیرى جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌كه‌ین .
له‌ئه‌نجامى خستنه رووى دیده جیاوازه‌كان ، سه‌ره‌راى تێكه‌ڵكێشی و په‌یوه‌ستى زۆرى هه‌ردوو لایه‌نى رامیارى و ئابوورى له مانه‌وه و جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا ، به‌ڵام وا به‌دیار ده‌كه‌وێت مانه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا سوودمه‌ند بێت بۆ به‌ریتانیا له‌رووى رامیارى و ئاسایشه‌وه، به‌ڵام له‌رووى ئابووریه‌وه به پێچه‌وانه‌وه ده‌رچوون له یه‌كێتى ئه‌وروپا ببێته هۆى بوژانه‌وه‌ى زیاترى ئابوورى به‌ریتانیا .
شه‌شه‌م:سوود و زیانه‌كانى مانه‌وه و جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا:
1. سووده‌كانى به‌ریتانیا له كاتى مانه‌وه‌ى له یه‌كێتى ئه‌وروپا:
له‌دیارترین سووده‌كانى به‌ریتانیا له كاتى مانه‌وه‌ى بریتین له :
* ده‌سكه‌وتنى ده‌ستى كارى هه‌رزان به‌تایبه‌ت له ووڵاتانى ئه‌وروپاى رۆژهه‌ڵات و ناوه‌راست .
* ئاسانكارى و هه‌رزانى مامه‌ڵه بازرگانیه‌كان، له ئێستادا كیشوه‌رى ئه‌وروپا خاوه‌نى گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه‌ى ئابوورى جیهانیه ئه‌ویش بازارى هاوبه‌شی ئه‌وروپایه (چونكه بازارى هاوبه‌شى ئه‌وروپا خاوه‌نى نزیكه‌ى 500 ملیۆنبه‌كاربه‌ر ) و ئه‌م بازاره زیاتر له (50%) هه‌نارده‌ى بازرگانى به‌ریتانیا له خۆ ده‌گرێت ،بۆیه كۆمپانیاكانى تایبه‌ت به هه‌نارده‌كردن بۆ بازارى هاوبه‌شی ئه‌وروپا سوودمه‌ندى گه‌وره‌ن له‌كاتى مانه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا.
* یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌بێته هۆى زامنكردنى سنووره‌كانى ووڵاتانى ئه‌وروپا ( له نێوشیاندا به‌ریتانیا) له تیرۆر و تاوانه جیهانیه‌كان .
2. زیانه‌كانى به‌ریتانیا له كاتى جیابوونه‌وه‌ى له یه‌كێتى ئه‌وروپا:
له‌دیارترین زیانه‌كانى به‌ریتانیا له كاتى جیابوونه‌وه‌ى بریتین له :
* له‌ده‌ست چوونى ملیۆنه‌ها هه‌لى كار بۆ هاووڵاتیانى به‌ریتانیا كه په‌یوه‌سته به بازارى هاوبه‌شی ئه‌وروپا .
* سه‌پاندنى باج و كۆسپی زۆر له‌سه‌ر كاڵا و به‌رهه‌مه‌كانى به‌ریتانیا له‌لایه‌ن یه‌كێتى ئه‌وروپاوه.
* سه‌رهه‌ڵدانى گرفتى رامیارى ناوخۆى به‌ریتانیا، ره‌نگه ببێته هۆكارى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى شانشنى به‌ریتانیاوه سه‌رهه‌ڵدانى جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆ بوونى سكۆتلندا، له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه‌ش ئه‌مریكا وایده‌بینێت كه جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا واده‌كات ئه‌مریكا به‌چاوێكى به‌هیز ته‌ماشاى به‌ریتانیا نه‌كات و به دۆستێكى كاریگه‌ر و گه‌وره‌ى له‌قه‌له‌م نه‌دات .
*دابه‌زینى به‌هاى (پاوه‌ن )، كه به پێى (أتش.أس.بی.سی)له‌دواى جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا، به‌هاى پاوه‌ند به‌رێژه‌ى له (20%)داده‌به‌زێت .
*لاوازبوونى گه‌شه‌ى ئابوورى ئه‌ویش به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆیی ساڵانه به‌رێژه‌ى ( 1.5% ) .
* به‌پێى هه‌ندێك له گه‌وره‌ترین ناوه‌نده‌كانى توێژینه‌وه‌ى ئه‌وروپا، به‌ریتانیا له‌كاتى جیابوونه‌وه‌ى تووشی زیانێكى ئابوورى گه‌وره ده‌بێت و داهاتى گشتى ناوخۆیی به‌رێژه‌ى (14%) كه‌مده‌بێته‌وه، و زیانه‌كانى به‌ریتانیا ساڵى (2030) ده‌گاته (225 ملیار پاوه‌ند) .
* جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا زیان ده‌گه‌یه‌نێت به خزمه‌تگوزاریه دارایی و بانكیه‌كانى به‌ریتانیا، له‌كاتێكدا ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه له ( 10% ) ى داهاتى گشتى ناوخۆیی به‌ریتانیا پێك ده‌هێنێت. (5).
حه‌وته‌م: سینارۆكانى به‌رده‌م به‌ریتانیا له‌دواى جیابوونه‌وه‌ى له یه‌كێتى ئه‌وروپا :
به‌شێك له توێژه‌ر و شیكه‌ره‌وه ئابوورى و رامیاریه‌كان وابه‌باش ده‌زاننكه به‌ریتانیا مامه‌ڵه له‌گه‌ل یه‌كێتى ئه‌وروپا بكات و لێی دانه‌برێت، به‌ڵام به ستایلێكى جیاواز. به‌گشتى توێژه‌ران و چاودێره‌كان ئاماژه به (3) سینارۆى سه‌ره‌كى ده‌كه‌ن له‌و باره‌یه‌وه :
سینارۆى یه‌كه‌م : ئه‌م سینارۆیه به مۆدێلى نه‌رویجى ناسراوه ، ئه‌ویش بریتیه له وه‌ى كه به‌ریتانیا له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا جیاببێته‌وه و ببێته به‌شێك له ناوچه‌ى ئابوورى ئه‌وروپا، به‌مه‌ش به‌ریتانیا مافى ئه‌وه‌ى ده‌بێت كه به‌شداربێت له بازارى هاوبه‌شی ئه‌وروپا و له‌هه‌مان كاتدا مافى ئه‌وه‌ى ده‌بێت سوودمه‌ند بێت له به‌شێك له خزمه‌تگوزاریه داراییه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا .بۆنمونه نه‌رویج به‌شداره له بوودجه‌ى یه‌كێتیه‌كه به‌رێژه‌ى له (90%) وه ملكه‌چه بۆ سه‌رجه‌م یاسا و رێنمایه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپاى تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنان و بازرگانیكردن بۆئه‌وه‌ى بتوانیت زامنى ئه‌وه بكات كه كاڵاكانى هه‌نارده‌ى بازارى ئه‌وروپا بكات .
سینارۆى دووه‌م :ئه‌م سینارۆیه به مۆدێلى سویسرى ناسراوه ، ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت ئه‌ندام نیه له یه‌كێتى ئه‌وروپا ، به‌ڵكو رێكه‌وتن و پرۆتۆكۆله بازرگانیه‌كان له‌سه‌ر ئاستى كه‌رته ئابووریه‌كانه، ئه‌ویش له‌رێگه‌ى گفتوگۆ و به‌رژه‌وه‌ندى دوولایه‌نه‌وه . هه‌روه‌ها سویسرا ملكه‌چه بۆ زۆرێك له یاسا و مه‌رجه‌كانى یه‌كێتی یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت زامنى ئازادى بازرگانى بكات له‌گه‌ڵ وولاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئاستى كه‌رته ئابووریه‌كان .
سینارۆى سیهه‌م : ئه‌م سینارۆیه به مۆدێلى توركى ناسراوه ، ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ى به‌ریتانیا رێكه‌وتن و گرێ به‌ستێكى بازرگانى واژوو بكات له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ئه‌وروپا، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌ریتانیا ببه‌خشرێت له ئازادى جوڵاندنى هاووڵاتیانى به‌ریتانى له ناوچه جیاجیاكان بۆ زامنكردنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى به‌ریتانیا، و هاوكات بتوانێت ریگرى بكات له‌و هاووڵاتیه ئه‌وروپیانه‌ى كه‌ره‌نگه مه‌ترسی بن یان گومانیان لێبكریت كه مه‌ترسین له‌سه‌ر ئاسایشی ناوخۆی به‌ریتانیا .
“ئه‌وه‌ى جێى باسه ، ئه‌وانه‌ى پشتگیرى مانه‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌كه‌ن له یه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌و مۆدێل و سینارۆیانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، چونكه پێیان وایه چاولێكردن و پیاده‌كرنى ئه‌و مۆدیلانه ده‌بنه هۆى (لاوازكردنى به‌ریتانیا و له‌ده‌سدانى رۆلى رابه‌ریكردن و پێشه‌نگیكردن”.(6)
ده‌رئه‌نجام:
تیرۆوانینى به‌شێك له به‌ریتانیه‌كان به‌تایبه‌ت له پارتى سه‌ربه‌خۆییوه به‌تایبه‌ت تر به‌ته‌مه‌نه‌كان، پێیان وایه جیابوونه‌وه له یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌سووده بۆ نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتوو، پێیان باشه به‌رژه‌وه‌ندى به‌ریتانیا ده‌بیننه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و چین و هند و ووڵاتانى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى ووڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا، به‌ڵام له‌راستیدا سنوورى جوگرافى و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووریه‌كانى به‌ریتانیا له‌ناوجه‌رگه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپایه ، و ناتوانرێت به ئاسانى بازاڕه‌كانى به‌ریتانیا له بازارى ئه‌وروپا جیا بكرێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پاراستنى سنووره‌كان له تیرۆر و تاوانه جیهانیه‌كان پێویستى به هه‌مه‌ئاهه‌نگى به‌ریتانیا و یه‌كێتى ئه‌وروپایه، بۆیه به‌شێك له به‌ریتانیه‌كان به‌تایبه‌ت له‌پارتى كرێكاران و به‌تایبه‌ت تر گه‌نجه‌كانیان مانه‌وه له یه‌كێتى ئه‌وروپا به بریارێكى ته‌ندروست ده‌زانن. هاوكات به‌راى به‌شێك له توێژه‌ران و سیاسه‌تمه‌داران جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا قه‌یران و ناله‌بارى جیهانى پێوه‌یه ، هاوكات ناله‌بارى ناوخۆی و ره‌نگه له‌سه‌ر كار لاچوونى (د‌یڤید كامیرۆن ) و جیابوونه‌وه‌ى سكۆتله‌نداى به‌دوادا بێت، و هاوكات ره‌نگه ووڵاتانى تر‌ى ئه‌ندامش به‌ره‌و ئه‌و هه‌نگاوانه برۆن .ئه‌مانه‌ى خرانه روو به‌شێك بوون له‌شیكردنه‌وه‌یه‌كى ساده كه‌په‌یوه‌ست بوون به رابرددوو ئێستا ، به‌لام راڤه‌كردنى ئابووریانه‌و و رامیاریانه‌ى ئه‌م مانه‌وه و جیابوونه‌وه‌یه په‌یوه‌سته به سبه‌ى و داهاتوو .
سه‌رچاوه‌كان – په‌راوێزه‌كان:
(1) بۆ زانیاره زیاتر ده‌رباره‌ى یه‌كیتى ئه‌وروپا و ئامانجه‌كانى :
*هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تاى هه‌وڵه‌كان بۆ دامه‌زراندنى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سالانى په‌نجاكان، به‌ڵام مێژوو و بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م وه به‌تایبه‌ت په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوو، وه سه‌رجه‌م بیرۆكه و پرۆژه‌كان له رێكه‌وتنامه‌ى (ماسترخت)ى سالى (1992) گه‌یشته رێكه‌وتن و بریار.
* یه‌كێك له‌سیما دیاره‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا “نه‌هێشتنى سیمای نه‌ته‌وه‌یی و هه‌نگاونانه بۆ سیماى دامه‌زراوه‌یی” ، وه له‌دیارترین چالاكیه‌كانى یه‌كێتی ئه‌وروپا دامه‌زراندنى بازارى هاوبه‌شی ئه‌وروپا وه مامه‌له‌كردن به‌یه‌ك جۆر دراو (یۆرۆ) ، وه پاراستنى سه‌قامگیرى رامیارى و بره‌ودان به په‌یوه‌ندیه دبلۆماسیه‌كان، وه‌هاوكات پاراستنى ژینگه جیهان به‌گشتى و ژینگه‌ى وولاتانى ئه‌ندام به‌تایبه‌ت .
(2) بۆ زانیاره زیاتر ده‌رباره‌ى هۆكاره‌كانى جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا :
*له‌سه‌ره‌تاى ئه‌ندامێتى به‌ریتانیا له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌به‌رده‌وامى به‌ریتانیه‌كان ده‌یانه‌وێت قاچێكیان له‌ناو یه‌كێتیه‌كه بێت وه قاچێكیان له ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتی یه‌كه، وه‌زۆر جار مانه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا به (زواج بالإكراه) ناوده‌به‌ن.
.1 www.skynewsarabia.com/web/article/844527استگلاع: تقدم لمۆیدی خروج بریگانیا من الاتحاد الأوروبی | أخبار سكای .
(3) بۆ زانیاره زیاتر ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ هیشتنه‌وه‌ى به‌ریتانیا:
.1www.newsabah.com/wp/newspaper/84927هل تگلب بریگانیا مصالح وامتیازات شرگاً لبقائها چمن اتحاد أوروبا العجوز؟
.2 https://www.alaraby.co.ukبریگانیا والاتحاد الأوروبی: “وچع خاص” بانتڤار استفتا‌و 23 یونیو
.3www.aljazeera.net/.الاتحاد الأوروبی بمأزق بعد تراجع سویسرا واحتمال خروج بریگانیا
.4annabaa.org/arabic/reports/3292بریگانیا والاتحاد الأوروبی.. من الخاسر الاكبر! – سیاسه
* له (11%) كارمه‌ندانى كه‌رتى دارایی به‌ریتانیا كه ده‌كاته نزیكه‌ى (38 هه‌زار ) كه‌س له وولاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپاوه دێن وه هاوولاتى به‌ریتانی نین .
(4) بۆ زانیاره زیاتر ده‌رباره‌ى دید و روانینى جیاواز ده‌رباره‌ى مانه‌وه‌و جیابوونه‌وه له یه‌كێتى ئه‌وروپا:
.1 alwafd.org/…/1142824/.. بریگانیا بین البقا‌و أوباما لـ”كامیرون”: بقا‌و بریگانیا بالاتحاد الأوروبی یتماشى مع مصالح أمریكا
.2 https://arabic.rt.com/…/799563كامیرون: بریگانیا قد تخرج من الاتحاد الأوروبی – RT Arabic
.3www.bbc.com/arabic/worldnewsوزیر مالیه بریگانیا یحژر من الخروج من الاتحاد الأوروبی – BBC Arabic
.4www.aljazeera.net/.لماژا خروج بریگانیا من الاتحاد الأوروبی غیر وگنی؟
.5alwatan.com/details/102662خروج بریگانیا من الاتحاد الأوروبی .. قفزه الى المجهول | جریده الوگن
.6www.alquds.co.uk/?p=538544كامیرون یحژر من أن ترك الاتحاد الأوروبی هو خیار تدمیر الژات – القدس العربی
* وولاتانى (G20) كه زۆرینه‌ى ئابوورى جیهانیان له‌ژێر ده‌ستدایه پێیان وایه ئابوورى جیهان تووشی شۆك و ناسه‌قامگیرى ده‌بێت له‌كاتى جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا .
(5) بۆ زانیاره زیاتر ده‌رباره‌ى سوود وزیانه‌كانى مانه‌وه‌و جیابوونه‌وه له یه‌كێتى ئه‌وروپا:
.1 https://www.alaraby.co.uk/.. بریگانیا بین البقا‌و والانفصال عن الاتحاد الأوروبی
.2 www.aljazeera.net/خروج بریگانیا من الاتحاد الأوروبی
.3 www.alarab.co.uk/?id=65436بریگانیا.. تكون أو لا تكون فی الاتحاد الأوروبی بقلم:محمود القصاص – العرب
4.Alsharq.com/news/details/377323الشرق – خروج بریگانیا من الاتحاد الأوروبی بین المنافع الإستراتیجیه …
5.euronews/الشرق – خرخروج بریگانیا من الاتحاد الأوروبی یعرچ وجوده للخگر
6.www.aleqt.com/2016/02/25/article_1033350.html هواجس انسحاب بریگانیا من الاتحاد الأوروبی تقلق حی المال …
*به‌شێكى زۆر له ماركه و كۆمپانیا جیهانیه‌كان به نیازى جێ هێشتنى له‌نده‌نن له‌كاتى جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا .
* دانیشتووانى (ئسكۆتله‌ندا و ئیرله‌نداى باكور و ویلز) كه له (17% ) دانیشتووانى به‌ریتانیا پێك ده‌هێنن ده‌نگ ده‌ده‌ن به مانه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا .
(6) بۆ زانیاره زیاتر ده‌رباره‌ى سینارۆكان و به‌دیله‌كان له‌كاتى جیابوونه‌وه له یه‌كێتى ئه‌وروپا:
.1 www.alrai.com/article/769039.htmlانسحاب بریگانیا من الاتحاد الأوروبی: الأسباب والسیناریوهات المحتمله
* به‌ریتانیا بتوانیت قه‌ره‌بووى زیانه‌كانى بكاته‌وه له مامه‌ڵه‌ى بازرگانیه‌كانى له‌گه‌ل چین و هند و ئه‌مریكا .
سەرچاوە: ناوه‌ندی میلله‌ت بۆ توێژینه‌وه
پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.یونس عه‌لى، مامۆستای زانكۆ و توێژه‌ر