به‌ریتانیا ده‌نگی به‌جیابونه‌وه‌دا و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌شی ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌

پاش ئەوەی ئەمڕۆ 24ی حوزەیرانی 2016 ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدان بۆ درەچوون یان مانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەرچوو، %52ی دەنگدەرانیش دەنگیاندا بە دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا، دەیڤد کامیرۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند کە بەریتانییەکان قسەی خۆیان  کرد و ئێمەش رێز لە بڕیارەکەیان دەگرین، بەڵام “دەستلەکار دەکێشمەوە”.

 

وتیشی “ئەوروپییەکانی بەریتانیا و بەریتانییەکانی ناو ئەوروپا دڵنیا دەکەمەوە کە ئازادی هاتوچۆیان دەبێت لە نێوان یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیادا”.

 

ئاماژەی بەوەشدا “هێشتا مانەوەمان لەناو یەکێتی ئەوروپادا بە باشتر و ئاسایشتر ئەزانم”.

 

کامیرۆن وتیشی “دووای دەستلەکارکێشانەوەم پێویستە تا مانگی تشرینی یەکەم سەرۆک وەیرانێکی نوێ دەستبەکار بێت”.

 

ئەوەشی وت کە “هەرچی لەتوانامدا بێت دەیکەم بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دەرچوونەکە لە یەکێتی ئەوروپا، ئەمەش وەک خزمەتێک بەم وڵاتە مەزنە دەیکەم”.