بازرگانانی کوردستان لەئەمریکا لەگەڵ چەند بەرپرسێکدا کۆدەبنەوە

 لە ئەمریکا شاندی بازرگانی کوردستان کۆمەڵێک کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسان ئەنجام دەدەن 
 
سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەئەمریکاوە ڕایگەیاند” ڕوژی ٢٢/٦ كۆبوو نەوەیە كمان ئەنجامدا له نوینه رایەتی حكومەتی هەریمی كوردستان لەئەمركا لەلایەن( بەیان سامی عبدالرحمان) بیشوازی مان لێكرا باسی كومەڵێك كاركرا لەوانەچۆنێتی كاركردن لەگەڵ خاوەن كارەكانی ئەمریكا وە رێك خستنی كۆنفرا سیێك له مانكی دەی داهاتوو سه بارت به كەرتی كوشتوكاڵ وكارەبا وەداواكرا كۆمەڵێك شارەزا له كوردستان بانكیش بكه ن كەژوره بازرگانیەکان  ده ست نیشانی ئەو كه سانه بكەن”.
 
لەهەمان ڕۆژدا كۆ بوونەوەیەكمان ئەنجامدا لەكەڵ گەورە هەڤالی ناوەندی پەیوە ندیەكانی كیشوەری سە ربه زانكوی jOHNS HOPKINS داوای كرد لەو كونفرانسەدا كەدە كرێیت سه بارەت بەوپروژانەی كە پێویسته بكریت لەكوردستان چی یه ده بێت ئاماده بكریت  تا له كۆبوونەوە كەدا هەڵی سەنكێنن وە كاری پێ بكریت وئامادەیی خویان پیشاندا وتەمویلی پرۆژە كان لەلایەن ئەوانەوە دەكریت دەبیت پرۆژە كان پرۆپۆزەڵیان بۆئاماده كرابیت.
 
سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا” شاندەکەی کوردستان كۆ بوونەوەیەكی داخراویان ئەنجام دا لەگەڵ سیاسەت مەداری ئەمریكا ( زاڵمای خلیل زاد) سەفیری پێشوی ئەمركاله عیراق و دوستی كورد لەکۆبونەوەکەدا باسی كوردستان بەتایبەتی شاری كەركوكی بۆ كردین لەقسەكانیدا باسی ئازایەتی پێشمەركەی كرد كەلە جیاتی جهان دەجە نكن رووبە رووی دووژمن بۆنەتەوە، وەلە هە موو شارەكاندا سەركەوتنیان بەدەست هیناوەبەڵام نیكەران بوبەرانبە رحكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئیستانەیان توانیوە ناوماڵی كورد ریك بخەن  بەداخەوە كەلە ئیستاداهە مو جیهان ئاكاداری سەركەوتنه كانی هێزی پێشمەرگەیە كورد ناسراوە بە ئازا یەتی بەتایبەتی كجانی كورد كەجیهانیان سەرسام كردوە دەبێت ئیوەی خاوەن كاروەك ژورە بازركا نیە كان گوشار دروست بكەن وەروڵ تان هەبیت لەیەك خستنەوەی ماڵی كورد هە لیكی ئالتوو نی لەبەرده ستانە بەیه كگرتووی دە گەنە هەموو خەونەكانتان جیهانتان لەپشته.
 
لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا شاندێكی ژوورە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكان کە نوێنەرایەتی ژوورە بازرگانیەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆك، كەركووك دەکەن.