سود و زیانی مانه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا

 مانەوەی بریتانیا لەیەكێتی ئەوروپا یان دەرچونی، لایەنی باش و خراپی هەیە كە دەرەنجامی راپرسیەكەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی حوزەیرانی 2016 ئەو پرسە یەكلایی دەكاتەوە.


 زیان و سودەكانی ماونەوە یان دەچونی بریتانیا لەو یەكێتیە پەیوەستە بە پرسەكانی ئابوری و هەلی كار و سەروەری یاسایی و سیاسییەوە.  

 ئابوریی 

 سودەكانی بوونی بریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا ئەوەیە كە 44%ی هەرنادەی بۆ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپایە لە كاتێكدا بەهۆی مانەوەی لە  یەكێتی ئەوروپاوە ناچارە هەفتانە (360) ملیۆن جونەیەی ئیستەرلینی بداتە یەكێتی ئەوروپا. 

 سەروەریی 
مانەوەی بریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا وادەكات كە كاریگەری زۆری لەسەر یاساكانی یەكێتی ئەوروپا هەبێت و لەهەمان كاتیشدا سازشی زۆر بە وڵاتی تر بكات لەزۆر بواردا بەڵام لەباری دەرچوونی لەو یەكێتیە ئەگەری هەیە یاسا گەلێك لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە بسەپێنرێت بەسەر بریتانیاوە کە شیاو نەبێت.

كۆچبەران 
 مانەوەی بریتانیا لەیەكێتی ئەوروپا وادەكات كە ژمارەیەكی زۆر لە پەنابەران وەربگرێت و گوشار لەسە كەرتی خزمەتگوزاری دروست ببێت و لەباری دەرچونیشیدا لەیەكێتی ئەوروپا دەتوانێت باجی زیاتر بخاتە سەر كۆچبەران لە چونیان بۆ ئەو وڵاتە بە مەبەستی كاركردن. 

  هەلی كار 
 دەرچونی بریتانیا لەیەكێتی ئەوروپا وادەكات كە (950) هەزار هەلی كار لەو وڵاتە لەدەست بدرێت، بەڵام بۆ ئایندە دەرفەتی كار لەو وڵاتە زیاد دەكات.