ئێران نوێنەرێكی نوێ بۆ رێكخراوی ئۆپێك دیاری دەكات

ماڵپەری وەزارەتی نەوتی ئێران  لە زاری وەزیری نەوت بڵاویكردۆتەوە  ئێران گۆڕانكاری لە نوێنەرایەتی وڵاتەكەی لە رێكخراوی ئۆپێك دەكات و بەهرۆز بیك زادە،  توێژەر و شیكار لە وەزارەتی نەوت، وەك  باڵیۆزی نوێي ئێران لە رێكخراوی ئۆپێك دەست بەكار دەبێت.

 
بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوت ئاشكرای كردوە كە بەهرۆز بیك زاد لە شوێنی مەهدی عەسەلی وەك نوێنەری ئێران لە رێكخراوی ئۆپێك دەست بەكاردەبێت.