بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکوک رایدەگەیەنێت حکومەتی ھەرێم پابەند نەبووە بەو رێککەوتنەی کە لەگەڵ ئیداری شارەکەدا ئیمزای کردووە بۆ فرۆشتنی نەوتی کەرکوک.
ئەندازیار “فەرھاد ھەمزە” بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکور لەکەرکوک رایگەیاند: لەساڵی رابردووەو حکومەتی ھەرێم ٥٩ ملیۆن بەرمیل نەوتی کەرکوکی فرۆشتووە کە دەکاتە لە سەدا ٦٠ی نەوتی فرۆشراوی ھەرێم، بەڵام تائێستا تەنھا بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلاری بۆ کەرکوک ناردووە.
ئاماژەی بەوەشدا بەپێی رێککەوتنی ھەرێم و کەرکوک لە فرۆشتنی نەوتی ئەو شارەدا پێویست بوو بۆ ھەر بەرمیلێک یەک دۆلار بدرێتە کەرکوک واتە لە فرۆشتنی ٥٩ ملیۆن بەرمیلەکەدا پێویست بوو ٥٩ ملیۆن دۆلار بداتە کەرکوک، بەڵام تەنھا ٢٠ ملیۆن دۆلاری ناردووە.
ئەوەش ڕادەگەیەنێت ھەرێم و بەغدا ھەردوولایان کەمتەرخەمن بەرامبەر بە شاری کەرکوک و لە فرۆشتنی نەوتی شارەکەدا مافی تەواوی پێنادەن.