كاتژمێر 9:00 سه‌رله‌به‌یانى به‌كاتى كوردستان بنكه‌كانى ده‌نگدانى وڵاتى بریتانیا به‌ڕوى ده‌نگده‌رانى ئه‌و وڵاته‌دا ده‌كرێنه‌وه به‌مه‌به‌ستى دەنگدان لەسەر مانەوە یان دەرچونی وڵاتەکەیان لەیەکێتی ئەوروپا.
ئه‌نجامدانى ڕاپرسى بۆ مانه‌وه یان ده‌رچونى بریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:00 به‌یانى به‌كاتى بریتانیا ده‌ستی پێ‌کرد و تا كاتژمێر حه‌وتى ئێواره به‌رده‌وامدەبێت، له‌دواى چوار مانگ له بانگه‌شه دێت له‌لایه‌ن لایه‌نگران و نه‌یارانى ئه‌و پرسه‌وه له‌و وڵاته.
له ڕاپرسیه‌كه‌دا نزیکەی 46 ملیۆن و 499 هەزار هاوڵاتی بەشداریده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ش وه‌ك ڕیكۆردێكى مێژوويى دێته به‌رچاو به به‌راورد به‌و سێ راپرسیه‌ى كه له مێژوى بریتانیادا ئه‌نجامدراون.
به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌بێت كه له چه‌ند رۆژى رابردودا له‌لایه‌ن په‌یمانگاكانى بوراى هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌نجامدراون جیاوازییه‌كى زۆر كه‌م له نێوان رێژه‌ى لایه‌نگران و نه‌یارانى ئه‌و پرسه‌دا هه‌یه، هه‌ر بۆیه شاره‌زایان پێیانوایه ئه‌مڕۆ ڕۆژێكى مێژوويى ده‌بێت بۆ بریتانیا.