له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، خواست له‌سه‌ر خورمای عێراقی زیاتر ده‌بێت‌و گه‌رموگوڕی ده‌خاته بازاڕی میوه‌فرۆشان.
هاوڵاتییه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات، خورمای عێراقی باشترین جۆره‌كانی خورمایه له جیهاندا، بازرگانێكیش ده‌ڵێت: ده‌توانرێت عێراق خورما بكاته ئامرازێكی باش بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، تا دێت ژماره‌ی دارخورماكان كه‌م ده‌بێته‌وه، پێشتر لە عێراق ٣٠ ملیۆن دارخورما هەبووە بەڵام لە ئێستادا ئەو رێژەیە بۆ زیاتر لە نیوە کەمبۆتەوە، دیارترین هۆکارەکانی وێران بوونی بێستانەکانی خورما لە عێراق کۆنترۆڵ کردنی چەند ناوچەیەکی گرنگی دەوڵەمەندی کشتوکاڵیە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە.