كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، پێشانگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ پێشه‌نگ كاره جیهانییه‌كان سازده‌كرێت، كه (700) كه‌س تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن، دوو ژنی بازرگانی پێشه‌نگ كاریش له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر خۆشحاڵه ڕایبگه‌یه‌نێت كه‌وا (ته‌لان عه‌ونی‌و به‌هار عه‌لی) له‌كوردستانه‌وه به‌شداری له‌لوتكه‌ی جیهانی پێشه‌نگكاران ده‌كه‌ن، كه له‌ماوه‌ی نێوان (22 بۆ 24)ی حوزه‌یرانی (2016) له(پالۆ ئه‌ڵتۆ) له‌كالیفۆرنیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاوڕێیه‌تی زیاتر له(700) پێشه‌نگكاری تر له‌سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌كه‌ن، شانبه‌شانی وه‌به‌رهێنه‌ران‌و قسه‌كه‌ران‌و ڕابه‌رانی پێشه‌نگكاران.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و لوتكه‌یه حه‌وته‌مین لوتكه‌ی جیهانی پێشه‌نگكارانه كه ئه‌و پردانه دروستده‌كات یارمه‌تیده‌رن بۆ بنبڕكردنی ئاسته‌نگه جیهانییه‌كان، بۆ ئه‌مساڵ ئه‌و پێشه‌نگكاره داهێنه‌رانه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی ئه‌مریكاوه هاوڕێیه‌تی ده‌كرێن، وه‌ك (باراك ئۆباما) سه‌رۆكی ئه‌مریكا‌و (پێنی پریتزكێر) وه‌زیری بازرگانی.