بانكی ناوه‌ندی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه به‌پێی بڕیاری بانكی ناوه‌ندی هیچ كۆمپانیا‌و نوسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراو بۆی نیه دۆلار له ١٢٠ هه‌زار دینار زیاتر بفرۆشێت، چونكه نرخی حكومی بۆ هه‌ر یه‌ك دۆلار كه‌متره له ١٢٠٠ دیناری عیراقییه.
بۆیه بانكی ناوه‌ندی داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات به‌ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی ، ٠٧٨٠٩٢٥٦٣٠٢ یان ٠٧٧٠٣٤٩٠٧١٠ له گرانفرۆشی دۆلار ئاگاداریان بكه‌نه‌وه, ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی 100 دۆلار له‌سه‌روی 126 هه‌زار دیناری عیراقییه‌وه بوو.
ئاژانسی هه‌واڵی فورات به‌یاننامه‌یه‌كی بانكی ناوه‌ندی عێراقی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندی بڕی (144) ملیۆن‌و (400) هه‌زار‌و (457) دۆلاری فرۆشتوه، له‌پرۆسه‌ی كڕینی ئه‌و بڕه دۆلاره‌دا (33) بانك‌و (16) نوسینگه‌ی حواڵه‌ی دراو به‌شداریان كردوه.
بانكی ناوه‌ندی عێراق، بڕی (145) ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی فرۆشتوه به‌بانك‌و نویسنگه‌كانی حه‌واڵه‌ی دراو.
به‌وته‌ی پسپۆڕانی ئابوری، ئامانجی سه‌ره‌كی بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌خستنه بازاڕی دۆلاری ئه‌مریكی، پارێزگاریكردنه له‌به‌های دینار، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی دۆلار له‌بازاڕه‌كاندا، به‌هاكه‌ی به‌رزده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی نرخ‌و به‌های دینار.