بەغداد ھاوکاری سلێمانی دەکات لەدابینکردنی نەوتی سپی و محاویلەی کارەبادا

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت حکومەتی ناوەند ئامادەیی نیشانداوە لەدابینکردنی نەوتی سپی و محاویلەی کارەبادا ھاوکاری پێویستی پارێزگای سلێمانی بکات.

 

دوای ئەوەی بۆماوەی دووڕۆژ پارێزگاری سلێمانی بەسەردانێک گەشتە شاری بەغدادو چەند چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و سیاسی ئەنجامدا گەڕایەوە سلێمانی.

ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەو گرفتەکانی پارێزگای سلێمانی سەردانی بەغدادیان کردووەو بەرپرسانی بەغداد بەڵێنیان پێداون لە رووی مادییەوە ھاوکاری پێویست پێشکەش بەپارێزگاکە بکەن، بەتایبەت لە دابینکردنی نەوتی سپی و محاویلەی کارەبا.