راوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت: رێژەی هەژاری لە عیراقدا بۆ 23% بەرز بۆتەوە.
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری ئابووری حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند: ئاوارەبوونی چوار ملیۆن كەس لەو پارێزگایانەی شەڕیان تێدایەو لەلایەن تیرۆرستانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، بۆتە هۆی بەرز بوونەوەی رێژەی هەژاری بۆ لەسەدا 23%.
ووتیشی: لە نێوان هەموو 10 كەسێك چوار بۆ پێنج لەوانە لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین، ئەوەش پێویستی بە هەڵوێستەیەكی جدی هەیە و دەبێت ئەو رێژەیە كەمبكرێتەوە.
راوێژكارەكەی عەبادی وتیشی: زۆرینەی پرۆژەكانی وەبەرهێنان و گەشەپێدان پەكیان كەوتووە، پەكخستنی پرۆژەكانی بۆ جەنگی دژ بەتێرۆر و تەرخانكردنی رێژەی لەسەدا 23ی بودجە بۆ جەنگی دژ بەتێرۆر گەڕاندەوە.