كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كان له وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق ئۆتۆمبێلی جۆری شێری دروستكراوی چین مۆدێلی 2014 به‌شێوه‌ی قیست ده‌فرۆشێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیا عه‌لی هاشم به “شفق نیوز”ی رایگه‌یاند هاوڵاتیان به پێدانی 10% پێشه‌كی له كۆی گشتی نرخی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌توانن ببینه خاوه‌ن ئۆتۆمبێلی جۆری شێری، كه كاروباری داراییه‌كه‌ی له لقه‌كانی “الزویه والامان وباب المعڤم” بانكی رافیده‌ین ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها وتی ئۆتۆمبێله‌كان له دوو جۆری پاسی گێر عادی و شێری دیجله ئۆتۆماتیك X1 و شێری تیكو فورات ئۆتۆماتیك پێكدێن.
عه‌لی هاشم، بوونی كه‌فیل به پێویست زانی كه پێویسته كارمه‌ندێكی مه‌ده‌نی و هه‌میشه‌یی بێت، مووچه‌كه‌ی دوو به‌رامبه‌ری قیسته‌كه بێت و خزمه‌تی له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێت. هه‌روه‌ها دانیشتووی پاریزگاكه بێت و ته‌مه‌نی له 56 ساڵ زیاتر نه‌بێت، كه ماوه‌ی قیسته‌كانی پێنج ساڵه.
كۆمپانیای گشتی بازرگانی ئۆتۆمبیڵ و ئامێره‌كان هه‌روه‌ها ئامێری كشتوكاڵ بۆ جووتیاران فه‌راهه‌م ده‌كات، به ریگه‌ی فرۆشتنی راسته‌وخۆ و به قیست.