بەرپرسێكی كۆمپانیای غازی نشتیمانی ئێران ئاشكرایكرد لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەناردەی غازی ئێران بۆ توركیا بەرێژەی 11% زیادیكردوە و گەیشتۆتە 1.8 ملیار مەتر سێجا.
عەبدورەزا ئیبراهيمیان، بەرێوەبەری كۆمپانیای غازی نشتیمانی ئێران بە ئاژانسی مهری راگەیاندووە لە سێ مانگی رابردوودا رۆژانە (21.5) ملیۆن مەتر سێجا غازی هەناردەی توركیا كردووە، راشیگەیاندوە دەرهێنانی غازیش لەسەرچاوەكانی غاز بەرێژەی (5%) زیادیكردوە و گەیشتۆتە (551) ملیۆن مەتر سێجا.
هاوكات سەرۆكی بەشی نێودەوڵەتی كۆمپانیای غازی نشتیمانی ئێران ساڵی رابردوو ئاشكرایكرد ئامادەن رێكەوتنێكی نوێ لەگەڵ توركیا واژۆ بكەن.
سەرەڕای ئەوەی كە ئێران هەوڵ دەدات هەناردی غاز بۆ توركیا زیاد دەكات، ساڵی رابردوو ئەنكەرە لە دادگای نێودەوڵەتی سكاڵای لەسەر ئێران تۆماركرد بەرامبەر ئەوەی كە ئێران بەرێژەی (13% بۆ 16% ) ، گرانتر لە وڵاتانی دیكە غاز بە توركیا دەفرۆشێت.
دواڕۆژ