سه‌نته‌رێكی بازرگانی له‌برۆكسل چۆڵكرا

له‌برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا به‌گومانی
بوونی بۆمبێك سه‌نته‌رێكی بازرگانی چۆڵكرا
.

 

لە
مۆڵێکی گەورە لە نێوەڕاستی برۆکسلی پایەختی بەلجیکا، کەسێک بە پشتێنی
بۆمبڕێژکراوەوە دەستگیرکرا، دوو مۆڵی دیكەش لە نزیك شوێنەكە چۆڵكران

لەسەر
رووداوەكە چارلس مشیل، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا لەگەڵ بەرپرسی دەزگا هەواڵگرییەکان
کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا
.

بە
گومانی بوونی بۆمب تەواوی مۆڵەکە چۆڵکراوە و هێزێکی ئەمنی زۆر لە ناوچەکە
جێگیرکراوە، هاوکات هاتووچۆ لە شەقامەکانی دەورووبەری بازاڕەکە قەدەخەكراوە
.

چارلس
مشیل، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا کە پێشتر باری نائاسایی گەیاندبووە پلەی دووەم،
رایگەیاند “بارودۆخەکە زۆر جددیە”. میدیکانی بەلجیکاش ئاشكرایانكرد
“خۆكوژەكە بە پشتێنی بۆمبڕێژكراو دەستگیركراوە
“.