بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاری عیراق و هەرێم و بانكی نێودەوڵەتی ستراتیژیەتێكی نوێ‌ رادەگەیەنن

نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی ئابووری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە: نوێنەرانی پەرلەمان و حكومەتی مەركەزی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و بانكی نێودەوڵەتی بۆ كەمكردنەوەی رێژەی هەژاری كۆبونەتەوەو ستراتیژیەتێكیان بۆ كەمكردنەوی هەژاری ڕاگەیاندوە و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكیان پێكهێناوە. 
نەجیبە نەجیب ئاشكرایكردوە: دانانی ئەو ستراتیژیەتە لەكاتێكدایە لەساڵی 2014 لەسەرانسەری عێراقدا ڕێژەی هەژاری لەسەدا 15 بووە، بەڵام لەمساڵدا بەرزبۆتەوە بۆ لەسەدا 23 و پۆینت پێنج، وتیشی ئەو بەرزبونەوەیە پەیوەندی بەزیادبونی بێكاری و گەندەڵی و تیرۆرو ئاوارەبونی هاوڵاتیانەوە هەیە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئابووری لەئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشكردوە، بەشێك لەو پارەی كە بڕیارە عیراق وەك قەرزی نێو دەوڵەتی وەریبگرێت دابینكراوە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی هەژاری.