ململانێ‌ سیاسییه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر نرخی‌ نه‌وت هه‌یه‌

مامۆستایه‌كی‌ ئابوری‌ ڕایده‌گه‌ینێت، ململانێ‌ سیاسییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر گۆڕانكاری‌ هه‌یه‌ له‌نرخی‌ نه‌وتدا‌و هۆكارێكیشن بۆ زیادبونی‌ خواست‌و خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.
مامۆستا (ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌) مامۆستای‌ ئابوری‌، له‌باره‌ی‌ به‌رزبونه‌وه‌‌و نزمبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وته‌وه‌ ڕاگه‌یاند، به‌ته‌نها خواست‌و خستنه‌ڕوو كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌‌و نزمبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وته‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو سیاسه‌تی‌ نێوده‌وڵه‌تیش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر نرخی‌ نه‌وت هه‌یه‌.
(ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌) ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، هه‌رچه‌نده‌ خواست‌و خسته‌نه‌ڕوو كاریگه‌رییان له‌سه‌ر نرخی‌ نه‌وت هه‌یه‌، به‌ڵام ململانێ‌ سیاسییه‌كانن واده‌كه‌ن، كه‌ خواست له‌سه‌ر نه‌وت زۆربێت یان كه‌مبێته‌وه‌، یاخود خستنه‌ڕوی‌ نه‌وت زیادبكات یان كه‌مبكات.
له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ ڕابردودا نرخی‌ نه‌وت گه‌یشته‌ سه‌ر (50) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، به‌ڵام له‌ئێستادا نرخی‌ نه‌وت دابه‌زینی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ته‌وه‌، به‌جۆرێك نرخی‌ هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت له‌ (50) دۆلار كه‌متره‌.